چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

چالاكێكی مەدەنی لە شاری ورمێ دەستگیر كرا

چالاكێكی مەدەنی خەڵكی شاری ورمێ دەستگیر و بۆ زیندان گواسترایەوە.

بە پێی راپۆرتی هرانا، “نیما حەسەنی” چالاكێكی مەدەنی شاری ورمێ، كە پێشووتر بە زیندان مەحكووم كرابوو، بە دوای بانگھێشتی بۆ دادگای ئینقلابی ورمێ و چوونی بۆ ئەو دادگایە، دەستگیر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوكمەكەی بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە گواسترایەوە.

ئەو چالاكە مەدەنیە لە رێكەوتی 19ی جۆزەردانی ساڵی رابردوو بە بۆنەی بەشداری كردنی لە كۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بە ھۆی وشك بوونی زریاچەی ورمێ، لە گەڵ 21 شارۆمەندی دیكە دەستگیر و بە دوای دادگایی كردنی لە لەقی 1ی دادگای ئینقلابی ورمێ، بە بەرپرسیارییەتی دادوەر “چابۆك”، بە تۆمەتی پلان رشتن دژی ئاسایشی نەتەوەیی و پەروپاگەندە دژی نیزام بە 6 مانگ زیندان مەحكووم كراوە.

“نیما حەسەنی” لە داییك بووی ساڵی 1372ی ھەتاوی دواتر لە لقی 10ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ورمێ حوكمەكەی بۆ 1 مانگ زیندان گۆڕدرا و پێشوتریش ئەو چالاكە كوردە بە ھۆی چالاكی لە پەیوەندی لە گەڵ مافی نەتەوە بندەستەكانی ئێرانەوە دەستگیر كرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …