سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

داعش 11 هەزار كەسی لە عێراق و سوریە كوشتووە

ماڵپەڕی كریستیان پۆست بڵاویكردەوە، لەسەرەتای دامەزراندنی خەلافەتەكەی داعش لە عێراق و سوریە نزیكەی ١١ هەزار كەس كوژراون.

ماڵپەڕێكی سەر بە كریستیانەكانی ئەمریكا لە زاری گروپێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤەوە بڵاویكردەوە، لەسەرەتای دامەزراندنی خەلافەتەكەی داعش لە عێراق و سوریە نزیكەی ١١ هەزار كەس كوژراون.

بە پێی زانیاریەكانی ڕێكخراوی چاودێری مافەكانی مرۆڤ لە سوریە، حەوت هەزار و ٧٠٠ كەس لە عێراق و سێ هەزار و ٢٠٧ كەسی دیكە لە سوریە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە لەسێدارەدراون.

لە ڕۆژنامەكەدا هاتووە ژمارەیەكی زۆری كریستیانەكان لەگەڵ هاتنی چەكدارانی داعشدا خراونەتە ژێر هەڵبژاردنی مردن یان گۆڕینی ئاین و پێدانی باجێكی قورس و پابەندبوونیان بە مەرجەكانی داعشەوە.

چەكدارانی داعش ٩٨ ژن و ٧٦ منداڵیان لە سوریە لەسێدارەداوە و ژمارەیەك كەسیان بە تۆمەتی هاوڕەگەزبوون لە سێدارەداوە كە لەنێویاندا منداڵێكی كوڕی تەمەن ١٥ ساڵ هەبووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …