سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

زیاتر لە 9 هەزار قوتابی كەم داهات لە كرماشان بوونی هەیە

پارێزگای كرماشان زیاتر لە 9 ھەزار قوتابی تێدایە كە بنەماڵەكانیان كەم داھاتن و گوشاری ئابووریان بۆ درێژەدان بە خوێندن لە سەرە.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، “مۆرتەزا حسەینی” جێگری گەشەی بەشداری كردنی خەڵك لە كومیتەی ئیمدادی پارێزگای كرماشان، رایگەیاندووە: لە پارێزگای كرماشان 9 ھەزار قوتابی بوونی ھەیە كە بنەماڵەكانیان كەم داھات و ھەژران و ئەو قوتابییانە بە مەبەستی دابین كردنی تێچوونی درێژەدانیان بە خوێندن، پێویستییان بە یارمەتی خێر خوازان ھەیە.

شایانی باسە، بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی لە جیاتی دۆزینەوەی رێگەچارەیەكی بنەڕەتی بۆ كەم كردنەوەی ئاماری بێكاری لە پارێزگای كرماشان، كە كەم بوونی ئاماری بێكاری بە شێوەیەكی راستەوخۆ كاریگەری لە سەر كەمتەر بوونی ئاماری ھەژاری هاوڵاتییان دادەنێت، داوا لە خەڵكی ئەو پارێزگایە دەكەن كە لە رێوڕەسمی “جێژنی عاتفەكان” یارمەتی بۆ ئەو قوتابییە كەم داھاتانە كۆ بكەنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …