سێ شه‌ممه‌ 19 ئازار 2024

چەندین ئامار سەبارەت بە شەڕی 8 ساڵەی ئێران و عێراق بڵاو كرایەوە

لە سی‌وپێنجەمین ساڵەی شەڕی ئێران و عێراق ئاسەوار و خەساری ئەو شەرە بۆ ئێران زیاتر لە 10 ترلیون مەزندە كراوە.

بەپێی راپۆرتەكان لەمبارەیەوە، لە سی‌وپێنجەمین ساڵی شەڕی ئێران و عێراق كە دوو هەزار 888 رۆژی خایاند و بە دووهەمین شەڕی سەدەی بیستەم بە ئەژمار دێت ئامارێكی نوێ لە خەسارەتی ئەو شەڕە لە ئێران بڵاوبووتەوە.

لەو ئامارەنەدا هاتووە كە لە دەستپێكی ئەو شەڕەدا وڵاتی ئێران راستەوخۆ سێ هەزار و 81میلیارد تمەن زەرەرمەند بووە.

بە بەراورد كردنی دولار لەگەڵ تمەن 5/10ترلیون دولار خەسار بەر ئێران كەوتووە.

ماڵپەڕی دەنگی ئابووری بڵاویكردووەتەوە “تەنانەت داهاتی گشتی نەوتی ئێران لە ساڵی 1359 هەتا 89ش ناتوانێ قەرەبووی خەسارەتی ئەو شەڕە بكاتەوە.

بەپێی ئامارەكان لەو 440میلیارد دولارە، 161 میلیارد دولار خەساری بە مەوادی خواردەمەنی و كەرەسەی دیكە گەیاندووە.

كۆی گشتی كوژراوەكانی ئەو شەڕە 233 هەزار 591 كەس بوو كە 155 هەزار كەسیان سەربازی تەمەن 16 هەتا 25 ساڵە بووە.

لە درێژەدا ئامارەكە باس لە 230 هەزار كەم ئەندام و 6 هەزار بێسەروشوێن كراو دەكات.

لە ماوەی ئەو 8 ساڵەدا حكوومەتی بەعس 519 مووشكەی بە وڵاتی ئێرانەوە ناوە.

ساڵی رابردوو”بونیادی پاراستنی ئاسەوار و بەهاكان” راگەیاندبوو، 5 میلیون كەسی ئێرانی لەو شەڕەدا بەشدار بوون كە 190هەزاریان كوژران و 672 هەزار كەس بریندار بوون.

33 هەزار قوتابی و 3500 خوێندكار لە ماوەی ئەو 8 ساڵەدا گیانیان لەدەست دا.

كارناسانی سیاسی و تەنانەت دەسەڵاتدارانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە بڕوایەدان كە پاش كونتڕۆڵ كردنی شاری خۆرەمشار لە پارێزگای ئەهواز زەرەرێكی زۆر بە كۆمەڵگەی ئێران گەیشت.

شارەزایان دەڵێن، بیرۆكەی درێژكردنەوەی شەڕ لەلایەن خومەینی و سپای پاسداران بە دروشمی رزگاری قودس لە رێگای كەربەلا و شەڕ شەڕ هەتا لە ناوچوونی فیتنەی دونیا” هۆكاری سەرەكی مادی و مەعنەوی لە ئێران بوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …