هاوڵاتییەكی خەڵكی قوڕوە لە زیندانی سنە ئیعدام كرا

لە درێژەی رەوتی ئیعدامی بەندكراوان لە كوردستان، لە زیندانی ناوەندی شاری سنە حوكمی ئیعدامی بەندكراوێكی خەڵكی قۆروە  بەرێوە چوو.

بە پێی هەواڵی ناوەندی چالاكانی مافی مرۆڤی كوردستان ، دوێنێ دوشەممە رێكەوتی 30ی خەرمانانی 94ی هەتاوی، “عەباس كلوەندی” كە پێشووتر بە تۆمەتی قەتڵ دەستبەسەر و سزای ئیعدامی بەسەردا سەپابوو ، رۆژی یەكشەممە 29ی خەرمانان بە مەبەستی جێ بەجێ كردنی حوكمەكەی گواسترایەوە بۆ ژووری تاكەكەسی و سەر لە بەیانی دوێنی دووشەممە رێكەوتی 30ی خەرمانان لە زیندانی ناوەندی سنە ئیعدام كرا.

عەباس كەلوەندی خەڵكی شاری قوڕوەیە و 3 ساڵ پێشتر بە تۆمەتی قەتڵ لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر كراو و لە لایەن دادگاوە سزای ئیعدامی بۆ دەركرا، لەو كاتەوە تا ئێستا لە زیندانی ناوەندی شاری سنە دەستبەسەرە.

شایانی باسە كە لە ماوەی یەك مانگی رابردووە ، بێجگە لە ئیعدامی عەباس كەلوەندی، حوكمی ئیعدامی سێ بەندكراوی دیكەی كورد بە ناوەكانی”جەماڵ جەعفەری، سەید زاهێد هیدایەتی و رەئوف حەسەنی” بە تۆمەتی قەتڵ لە زیندانی شاری سنە حوكمی ئێعدامەكانیان چووەتە باری جێ بەجێ كردنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …