یه‌ك شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / ئێران / مەجلیس ئامارێكی نوێی لەسەر بێكاریی لە ئێران بڵاو كردەوە

مەجلیس ئامارێكی نوێی لەسەر بێكاریی لە ئێران بڵاو كردەوە

راپۆرتێكی نوێی مەجلیسی ئێران دەڵێ سەرەڕای هەوڵەكانی دەوڵەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی بێكاری، بەڵام لە ساڵی 85 ڕا تا ساڵی 93 بە هەزاران هەلی كاری لە دەستی لاوان بۆتەوەو تەنیا لە ساڵی 93 دا زیاتر لە 273 هەزار هەلی كاری بۆ لاوان لە كیس چووە.

لەمێژ ساڵە كە دەڵێن بازاڕی كار لە ئێران كەوتۆتە قەیرانەوە و بێكاری تەنگی بە خەڵك، بە تایبەت خەڵكی هەژار هەڵچنیوە؛ بازاڕی كاری ئێران توانای ورگرتنی سەدان هەزار كەسی بێكاری نییەو ئەوەش مەیدانی ڕكەبەریی بێكارەكان بۆ دەسخستنی كاری تەنگەبەر كردوە. لە وەها بارودۆخێدا لێكۆڵینەوەیەكی مەجلیس لە پێوەندی لەگەڵ دۆخی كار بۆ لاوان ئاشكرای كردوە كە لە 9 ساڵی ڕابردوودا بەردەوام دۆخی بێكاریی لاوان زیاتر بووەو ساڵ لە دوای ساڵ هەلی كاریی زیاتر لە كیسی لاوان چووە.

ئامارەكان دەڵێن هەر نەبێ لە ساڵی 85 ڕا تا ساڵی 93 بەردەوام ئاستی دامەزرانی لاوان لە كەمی داوە، بە جۆرێك كە تەنیا لە ساڵی 87 دا 374 هەزار دەرفەتی كاری لە كیس لاوان چووە، بە واتایەكی دی هەوڵ‌و بەرنامەكانی حكومەت لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا نەك كێشەی بێكاریی لاوانی چارەسەر نەكردوە، بەڵكوو ساڵ لە ساڵ زیاتر بێكاری پەرەی سەندوەو ئێستاش كاربەدەستانی دەوڵەت دەڵێن زیاتر لە یەك میلیۆن و 200 هەزار كەس لەوانەی لە ئێران بێكارن، تەمەنیان خوار 30 ساڵەو خوێندنی زانكۆیان تەواو كردوە.

لێكۆڵینەوەكەی مەجلیس دەری خستوە كە رەوتی دامەزران‌و دۆزینەوەی كار بۆ لاوان لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردووی دەوڵەتی ڕوحانیش هەر لە كەمی داوەو لە كۆتایی ساڵی 92 دا 273 هەزار و لە كۆتایی ساڵی ڕابردووش‌دا 298 هەزار هەلی كاری لە كیس لاوان چووە.

بابەتی هاوپۆل

دوو حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان داوای یەكپارچەیی خاكی ئێران دەكەن

بەپێی ئەو بەڵگەنامەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، دوو حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان رێكەوتننامەیەك واژۆ دەكەن كە لەگەڵ …