سێ شه‌ممه‌ 24 كانونی دووه‌م 2023

كۆڵبەرێكی دیكە بە تەقەی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی بریندار بوو

لە ناوچە سەڵماس هاوڵاتییەكی كوردی دیكە لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە درایە بەر دەستڕێژی گوللە و بە توندی بریندار بووە.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، سەرلە بەیانیی رۆژی شەممە 28ی مانگی خەرمانان، لاوێكی دیكەی كورد بە ناوی “محەمەد غەریبی” خەڵكی ناوچەی “شپیران”ی سەڵماس لە خاڵی سنووری “كوزەڕەش” لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و بە توندی بریندار بووە.

ئەو لاوە كوردە هاوسەریشی هەبووە و بەهۆی گواستنەوەی كەلوپەلەوە لە سەر سنوورەكانی كوردستان، تەقەی لێ كراوە.

شایانی باسە، كەمتر رۆژێك هەیە هاوڵاتییانی كورد لە ناوچە سنوورییەكانی كوردستان لە لایەن هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیەوە هێرش دەكرێتە سەریان و بەرەوڕووی خەساری گیانی و ماڵی دەبنەوە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …