گیانی بەندكراوێكی سیاسی لە مەترسیدایە

“عەلی ئەحمەد سلێمان” بەندكراوی سیاسی كوردی خەڵكی شاری سلێمانی، كە دەزگای قەزایی كۆماری ئیسلامیی ئێران حوكمی سێدارەی بۆ بڕیوەتەوە، ئێستاكە باری تەندروستیی زۆر ناجێگیرە و مەترسیی گیانی لیدەكرێ.

“عەلی ئەحمەد سلێمان” ئێستە لە بەندی 9ی بەندیخانەی ناوەندیی تەورێزە، كە تایبەت بە زیندانیانی مەحكووم كراو بە “قصاص”ـە.

بە وتەی “ساڵح نیكبەخت” پارێزەری دۆسیەكەی ئەو بەندكراوە كوردە بە تۆمەتی چالاكیی سیاسی و كوشتنی ئەندامێكی سپای پاسداران، بە پێنج ساڵ زیندان و لەسێدارەدان مەحكووم كراوە.

لەلایەكی دیكەوە “مەسعوود شەمس نژاد” كە پاڕێزەرێكی دیكەی ئەو هاووڵاتییەی باشوورە بە هەواڵدەریی هێرانای راگەیاندووە، “عەلی ئەحمەد سلێمان” هیچ كەسی لە ئێران نییە و تووشی چەندین نەخۆشیی هەناو هاتووە و گیانی لە مەترسی دایە.

دەوترێت بنەماڵەی كوژراوەكە لە “عەلی ئەحمەد سلێمان” خۆش بوون و دەزگەی قەزایی ئێران حوكمی ئەو زیندانییەی كردووە بە 10 ساڵ زیندان، بەڵام وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران دژایەتیی خۆی لە گەڵ ئەو حوكمە نوێیە دەربریوە.

سەرچاوەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو، “عەلی ئەحمەد سلێمان” تووشی فەقەرات و كەم بینایی هاتووە و ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت ئەگەری ئەوە هەیە چاوەكانی لەدەست بدات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …