پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

كۆڵبەرێكی دیكە بە تەقەی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی كوژرا

رۆژی رابردوو كۆڵبەرێكی كورد كە لە سنوورەكانی كوردستان سەرقاڵی كاسبی كردن بووە، بە دەستی هێزە نیزامییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران كوژراوە.

بە پێی راپۆرتی باسنیوز، ئەو كۆڵبەرە كوردە ناوی “ئیسماعیل رەمەزانی” و لە خاڵی سنووریی حاجی ئۆمەران لە نزیك ئاوایی “بادیناوێ” كەوتووەتە بۆسەی هێزە ئینتزامییەكان.

ئەو كۆڵبەرە كوردە بێ ئەوەی ئاگادار بكرێتەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و فیشك بەر سەر و پشتی كەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

ئیسماعیل ڕەمەزانی باوكی دوو منداڵ و تەمەن 43 ساڵ بووە و دەوترێت پێشتریش لە ساڵی رابردوودا تەقەی لێكرابوو و بەو هۆیەوە دەستیشی ئیفلیج ببوو.

بە وتەی كەسانەی ئاگادار ئەو هاووڵاتییە كوردە تەنانەت هیچ كەلوپەلێكیشی پێ نەبووە و تەنیا ویستوویەتی ئاودیوی باشووور كوردستان بێت و بە كۆڵ كەلوپەل بگوازێتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …