چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

38 كەس لە ئیلام دەستگیر كران

لە چوارچێوەی پڕۆژەیەك بەناو “گرتنی گۆمانلێكراوان” هێزە ئەمنییەكانی حكوومەتی ئێران لە پارێزگای ئیلام 38 كەسیان دەستگیر كرد.

بەپێی راپۆرتی مافنیوز، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییە گەڕۆكەكانی حكوومەتی ئێرانەوە 38 گومانلێكراو لە شار و شارۆچكەكانی پارێزگای ئیلام دەستگیر و رەوانەی ناوەندە دادوەرییەكان كراون.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش داوە كە ئەو بڕیارە لەلایەن پۆلیسی “ناجا”ی ئێرانەوە دراوە و هەر كەسێك لەناو شارە بە گومانلێكراو بێتە بەرچاو دەستگیر دەكرێت و بەشێك لەو كەسانەش چالاكوانی سیاسین.

بەپێی ئەو بڕیارە هەر كۆبوونەوەیەكی زیاتر لە سێ‌ كەس قەدەغەیە و لێپیچینەوە لە كەسەكان دەكرێت.

لەو پڕۆژەیەدا كەسانی تووشبوو بە مادە هۆشبەرەكان و فرۆشیارانی مادەی هۆشبەریش دەستبەسەر كراون و پاش پڕ كردنەوەی بەڵێ، نامە لە ماوەی كەمتر لە 10 كاتژمێردا ئازاد كراون، بەڵام چالاكوانانی مەدەنی و سیاسی راگیراون.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش داوە مەبەست لەو هەوڵە بەرفراوانە گرتن و دەستنیشان كردنی چالاكوانی سیاسی، مەدەنی و فەرهەنگییە.

گرتنی بەكۆمەڵی خەڵك لە كاتێك دایە كەلە یاسای بنەڕەتیی ئێران، یان لە چوارچێوەی چالاكیی هێزە ئەمنییەكاندا هیچ مادە و یاسایەك لەژێر ناوی گرتنی گۆمانلێكراو لە ئارادا نییە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …