چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

3 هەزار كەس بە هۆی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر لە ئێران گیانیان لەدەستداوە

لە ساڵی رابردوودا دوو هەزار و 986 كەس لە ئێران بەهۆی زۆر بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر گیانیان لە دەست داوە.

محەممەدڕەزا قەدیرزادە، كارناسی باڵای ناوەندی توێژینەوەكانی پزیشكی قانوونی وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی كە ئەو ڕادەیە لە مردنی توشبووان بە ماددەی هۆشبەر لە چاو ساڵی پێشتووتر 1% زیادی كردوە. ئەو هەروەها وتی رادەی مردنی ژنان بەهۆی زۆر بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرو مادەی ڕەوانگەردان لە چاو پیاوان زیاتر بووە.

قەدیرزادە دەڵێ ساڵی رابردوو 296 ژن لە ناوچە جیاجیاكانی ئێران لە سۆنگەی زۆر كێشانی ماددەی هۆشبەرەوە گیانیان لە دەست داوە كە لە چاوی ساڵی 92، ئەو رێژەیە 30% زیادی كردوە.
ناوبراو هەروەها وتی كە بەپێی ئاماری زیندانەكان 46%ی ئەوانەی دەگیرێن ڕاستەوخۆ لە پێوەندی لەگەڵ مادەی هۆشبەر، جا كڕین یان فرۆشتن‌و بڵاوكردنەوەی ماددەی هۆشبەردا دەسبەر دەكرێن. هەروەها ئامارەكان دەری دەخەن كە هۆكاری زیاتر لە نێوەی تەڵاق‌و لیكجیابوونەوكان لە ئێران بۆ پەرەسەندنی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەگەڕێتەوە.

ئەو لە درێژەدا ئەوەشی وت كە 25%ی ڕووداوەكانی كوشتن لە ئێران راستەوخۆ پێوەندییان بە بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرو ڕەوانگەردان بووەو 40% دزییەكانیش لە كۆمەڵگای ئێراندا هەر لە سۆنگەی توشبوون‌ بە ماددەی هۆشبەر‌و لە پێناو دەسخستن‌و دابینكردنی ماددەی هۆشبەرەوە بووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …