پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

تێكهەڵچوونی پەنابەران و پۆلیسی مەجارستان دەیان برینداری لێكەوتەوە + وێنە

بە هۆی تێكهەڵچوونی رۆژی چوارشەممە 25ی مانگی خەرمانان لە نێوا پۆلیسی مەجارستان و پەنابەران و لە سنووری نێوان سربێستان و مەجارستان، بە دەیان كەس بریندار بوون.

پاش ئەوەیكە رێكەوتی سێشەممە 24ی مانگی خەرمانان بەرامبەر بە 15ی سێپتامبر دەوڵەتی مەجارستان بە مەبەستی پێشگرتن لە رۆیشتنی پەنابەران بۆ نێو خاكی وڵاتەكەی پۆلیسی دژە شۆڕشی لە خاڵە سنوورییەكانی ئەو وڵاتە جێگر كرد، شەڕ و ئاڵۆزیی لە نێوان پۆلیس و پەنابەراندا هاتە ئاراوە.

بە پێی راپۆرتەكان لەمبارەوە، بە هۆی هاویشتنی گازی فرمێسكڕێژ و پێدا پرژاندنی ئاو بە پەنابەران بە دەیان پەنابەر كە ژن و منداڵیشیان تێدایە بریندار بوون و مەجارستانیش باس لە بریندار بوونی 4 پۆلیسی خۆی دەكات.

ئەم هەوڵەی مەجارستان بە دژی سەدان پەنابەری سوریی كە بە دەستی شەڕ لە وڵاتەكەیان هەڵهاتوون و روویان لە وڵاتانی ئوروپایی كردووە، نیگەرانی یەكیەتی ئوروپا و هەروەها بان كی مۆن سكرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكانی لێ كەوتووەتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش داوا لە وڵاتی كۆرواسی كراوە تا سنوورەكانی بە رووی پەنابەراندا بكاتەوە و ئێستا ژمارەیەكی زۆر لەو پەنابەرانە بۆ گەیشتنی بە وڵاتانی دیكەی ئوروپایی روویان لە وڵاتی كۆرواسی كردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …