چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

زیندانیەكی كورد لە زیندانی سنە لە سێدارە درا

بەرەباینی ئەمڕۆ بەندكراوێكی كورد لە شاری سنە لەلایەن دەزگای قەزایی كۆمای ئیسلامیی ئێرانەوە لەسێدارە درا.

بەپێی هەواڵی ناوەندی چالاكانی مافی مرۆڤی كوردستان بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی مانگی خەرمانان “رەئووف حەسەنی” بەندكراوی كورد كە بە تۆمەتی كوشتنی كەسێك سزای سێدارەی بۆ بڕابووەوە، لە زیندانی ناوەندیی سنە حوكمەكەی بەڕێوە چوو.

بەپێی هەمان سەرچاوە دوێنێ‌ سێشەممە ناوبراو برابووە ژووری تاكەكەسی.

رەئووف حەسەنی كە بە تۆمەتی كوشتنی كەسێك زیندانی و سزای سێدارەی بۆ بڕابووەوە، ماوەی 13 ساڵیش لە زینداندا بوو.

لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا بەشێكی زۆر لە چالاكوانانی مەدەنی، فەرهەنگی و كەسوكاری ئەو كەسە داوایان لە بنەماڵەی كوژراوەكە كردبوو كە سزای سێدارەكەی ببەخشن، بەڵام قبووڵیان نەكردووە و سەرەنجام ئەمڕۆ حوكمەكەی جێبەجێ‌ كرا.

چوونەسەری ئامار و رێژەی لەسێدارەدان لە ئێران لە كاتێك دایە كەلە رۆژانی رابردوودا شوورای باڵای مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی رەوشی سێدارە و و مافی مرۆڤ و بەڕێوەچوونی دادگایی نادادپەروەران رەخنەی توندی لە ئێران گرت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …