پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

ئێران پەنج كەس لە بەرپرسانی ئەلقاعیدەی ئازاد كرد

كۆماری ئیسلامیی ئێران پێنج بەرپرسی پلەبەرزی ئەلقاعیدەی لە زیندان ئازاد كردووە كە گومان دەكرێ، بەم زوانە خۆیان بگەیەننە ڕیزی گرووپە توندڕەوەكان.

بەپێی راپۆرتی سەرچاوە ئیتلاعاتییەكانی ئەمریكا، كۆماری ئیسلامیی ئێران پێنج ئەندامی پلەبەرزی ئەلقاعیدەی لە زیندان ئازاد كردووە كە سێ كەسیان ئەندامی “شوورای بەڕێوەبەری”ی ئەو گرووپەن. ئەمە لە بەرامبەر ئازادكرانی دیپلۆماتكارێكی ئێرانی كە پێشتر لەلایەن باڵی ئەلقاعیدەی یەمەنەوە ڕفێنرابوو.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی حكومەتیی سكای نیوز، ئازادكردنی ئەم گرووپە لەكاتێكدا دێت كە هاوپەیمانەتیی دژ بە داعش بە سەرۆكایەتیی ئەمریكا، لە هێرشێكی هەواییدا ژمارەیەك ئەندامی ئەلقاعیدە لقی سوریەیان كوشتبوو كە پلانی هێرش بۆسەر بەرژەوەندییەكانی ڕۆژئاوایان هەبووە.

یەكێك لە كوژراوەكانی ئەم هێرشەی هاوپەیمانان كەسێك بوو بە ناوی “موحسین ئەلفەزڵی”، كە پێشتر لە گرتووخانەیەكی ئێراندا بەند و دواتر ئازاد كرابوو.

سەرچاوە ئیتلاعاتییەكانی ئەمریكا دەڵێن: حكوومەتی شیعەی ئێران “لە تیۆریدا” دوژمنی ئەلقاعیدەی سوننەیە، بەڵام لە راستیدا پەیوەندییان پێكەوە هەیە بۆ ئەوەی هێرش نەكەنە سەر یەكتر.. سەرچاوەكە دەڵێ: ئەمە لە پێناو هێرشكردن بۆ سەر دوژمنی هاوبەشیاندا.

راپۆرتەكەی سكای نیوز دەشڵێ: یەكێك لە ئازادكراوەكانی ئەمجارە، كەسێكە بەناوی “ئەبوخەیر ئەلمیسری” كە بەرپرسی “پەیوەندییەكانی دەرەوە”ی ئەلقاعیدە و وەك یەكێك لە جێگرەوەكانی ئوسامە بن لادن چاوی لێدەكرێت. “سەیف ئەلعادل”، یەكێكی دیكە لە ئازادكراوەكانە بە بە كەسی ژمارە سێی ئەلقاعیدە دەناسرێت؛.

ئەم راپۆرتە لە درێژەدا دەڵێ: ئازادكردنی ئەم پۆلە بەندكراوەی ئەلقاعیدە، “هەڕەشەیەكی گەورەیە” بۆسەر ئاسایشی جیهان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …