چالاكێكی كرێكاریی خەڵكی شاری مەهاباد لە زیندان ئازاد كرا + عكس

“یوسف ئاب خەرابات” كرێكاری دەركراوی شیركەتی كشت و سەنعەتی شاری مەهاباد كە بە تاوانی بەشداریی لە كۆبوونەوەی گشتیی ساڵانەی كومیتەی هاوئاهەنگی لە لایەن دادگای شاری مەهابادەوە بە 2 ساڵ زیندان حوكم درابوو دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 23ی مانگی خەرمانان لە زیندانی مەهاباد ئازاد كرا.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو “زاگرۆس پۆست”، یوسف ئاب خەرابات بەهۆی چالاكیە كرێكارییەكانەوە لە ساڵی 1390ی هەتاویی لە شاری كەرەج هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەكی دیكە لە ئەندامانی كومیتەی هاوئاهەنگی رەوانەی زیندان كرا.

پاش ماوەیەك ناوبراو هاوڕێ لەگەڵ 2 چالاكی كرێكاریی بە ناوەكانی “محەمەد مەولانایی” و “واحێد سەیدە” لە لایەن دادگای مەهابادەوە دادگایی كراو و بە تۆمەتی “ئەندامیەت لە كومیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتیگەیاندن بە دامەزراندی رێكخراوە كرێكارییەكان” بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری حوكم درا.

“یوسف ئاب خەرابات” پێشتر كرێكاری شیركەتی كشت و سەنعەتی شاری مەهاباد بوو و بە هۆی 4 مانگ حەقدەستی وەدواخراوی خۆی هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەك كرێكاریی دیكە لە دانیشتنێكدا بڕیاریاندا بەهۆی حەقدەستە وەدواخراوەكانیانەوە دەست بدەنە مانگرتن.

پاش ئەویكە ئەو مانگرتنە حەقدەستە وەدواخراوە كرێكارییەكانیان پێ درا و “یوسف ئاب خەرابات” بەهۆی وریا كردنەوەی كرێكارانەكانیان سەبارەت بە ئەو دۆخەی هاتووەتە ئاراوە و یەكریزیی نێوانیان بە هۆیرێكخستنی مانگرتن، لە لایەن خاوەنكارەوە لە كار دەردەكرێت و ماوەیەك لە شیركەتی ئارد سەرقاڵی كار كردن بوو.

ئەو چالاكە كرێكارییە بەهۆی كێشەی چاویەوە لە ئاكامی كاری تاقەت پڕووكێن لە شیركەتی ئارد دروست كردن، نەشتەرگەری چاوی بۆ كرا و لەو كاتەوە كەوتە ژێر چاودێریی پزیشكی.

بەڵام لەو كاتەیدا لە زینداندا بوو، وێڕای بەدواداچوونەكانی بنەماڵەكەی، لە لایەن كاربەدەستانی قەزایی و هەروەها كاربەدەستانی زیندان، پێش بە چارەسەریی پزیكشی ناوبراو گیرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …