شه‌ممه‌ 23 ئه‌یلول 2017
ماڵەوە / کوردستان / تەقینەوەی مین هاوڵاتییەكی كوردی دیكەی قوربانیی كرد

تەقینەوەی مین هاوڵاتییەكی كوردی دیكەی قوربانیی كرد

لە ناوچە سنوورییەكانی قەسری شیرین لاوێكی كورد بە هۆی تەقینەوەی مین تووشی كەم ئەندامی بووە.

بەپێی هەواڵی كوردپا، چەند رۆژ لەمەوبەر لاوێكی كورد بە ناوی “فەرزین ئەمانوڵڵاهی” تەمەن 28 ساڵ و خەڵكی قەسری شیرین كەوتووەتە سەر مین و لاقێكی لە دەست داوە.

دەوترێت ناوبراو لە ناو مووچە و مەزاری خۆیان سەرقاڵی وەرزێڕی بووە كە تووشی ئەو رووداوە هاتووە.

سەرەتای ئەم مانگەش هاووڵاتییەكی دیكەی خەڵكی قەسری‌شیرین بە ناوی “فەردین محەممەد بەیگ” بە هۆی رووداوی مینەوە بریندار ببوو.

بە پێی ئامار و داتاكان لە ئێران زیاتر لە 20 ملیۆن مینی چێنراو هەیە و ناوەندە پێوەندیدارەكانی ئێرانیش بە بەردەوامی باسیان لە خاوێن كردنەوەی زەوییەكانی ئالودە بە مین كردووە.

هەر لەو پێوەندییەدا شارەزایانی ئەو بوارە دەڵێن كە حكوومەتی ئێران هەتا قووڵایی 30 سانتیمتری مینەكانی هەڵگرتووەتەوە و بە پێی ستانداردە جیهانییەكان دەبێ هەتا قووڵایی 80 سانتیمتری ئەو كارە ئەنجام بدرێت.

بابەتی هاوپۆل

ئێران: 8 سەربازی کورد لە ماوەی دوو مانگدا کوژراون

سەربازێکی کورد بە ناوی “تەوحید شەهلایی” خەڵکی شاری کامیاران بە شێوەیەکی گوماناوی کوژرا.