هه‌ینی 14 كانونی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / دوو چالاكی كرێكاریی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز كران

دوو چالاكی كرێكاریی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز كران

دوو چالاكی كرێكاری خەڵكی شاری سەقز و ئەندامی كومیتەی هاوئاهەنگی بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەكە كران.

بە پێی راپۆرتەكان لەمبارەوە، رۆژی شەممە رێكەوتی 21ی خەرمانانی 1394ی ھەتاوی، “محەممەد عەبدی پوور” چالاكی كرێكاری و یەكێك لە ئەندامانی كومیتەی ھاوئاھەنگی لە شاری سەقز، لە لایەن ھێزەكانی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامیەوە بانگ كراو بە تۆمەتی ھاوكاری لە گەڵ كومیتەی ھاوئاھەنگی بۆ ماوەی 2 كاتژمێر خرایە ژێر پرسیار و لێپیچینەوە.

هەروەها دەوترێ رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 22ی خەرمانانی 1394ی ھەتاوی، “جەمیل راست خەدیو” چالاكی كرێكاری خەڵكی سەقز  لە رێگای پێوەندی تەلەفوونیەوە پێی راگەیندراوە كە دەبێت ئەمرۆ دوشەممە رێكەوتی 23ی خەرمانان خۆی بە ستادی ئیتلاعات بناسێنیت.

جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی چەند مانگی رابردوو گوشارەكانی حكومەت بۆ سەر چالاكانی كرێكاری پەری سەندوە و ھەر جارەو بە بیانویەك بانگ دەكرێن بۆ ئیتلاعات و لێپیچینەوەیان لێ دەكرێت و هەروەها رۆژی رابردووش چالاكێكی ناسراوی كرێكاریی بە ناوی “شاهرۆخ زەمانی” بە شێوەیەكی گوماناویی لە زیندان گیانی لەدەستدا.

بابەتی هاوپۆل

گوشار خستنە سەر ئەنجوومەنی ژینگەی وڵات لە لایەن کاربەدەستانی ڕژیم لە شاری بۆکان

شارەداریی و فەرمانداریی شاری بۆکان، گوشاریان خستوەتە سەر ئەنجومەنی ژینگەی “وڵات”، کە دەبێت چالاکییەکانیان ڕابگرن.