سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

چالاكێكی كرێكاریی بە شێوەی گوماناویی لە زیندان كۆچی دوایی كرد

“شاهرۆخ زەمانی چالاكی كرێكاریی بەندكراو، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 22ی مانگی خەرمانان، بە شێوەیەكی گوماناویی لە زیندانی “رەجایی شاری كەرەج” ماڵاوایی لە ژیان كرد.

بە پێی راپۆرتەكان لەمبارەوە، “شاهرۆخ زەمانی” لە ئەندامانی بەپێشینەی “لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی سەندیكای كرێكارانی نەقاش” ئەمڕۆ یەكشەممە 22ی مانگی خەرمانانی ساڵی 1394ی هەتاویی لە سالۆنی 12ی زیندانی رەجایی شاری كەرەج بە شێوەیەكی گوماناوی كۆچی دوایی كرد.

دەوترێ تەرمی ئەو چالاكە كرێكارییە بەندكراوە بە “رەش و شین بوونەوە” و “بێ گیان” بە مەبەستی “پشكنین” رەوانەی پزیشكی یاسایی كراوە و ئیدعا دەكرێكە ناوبراو بەهۆی “جەڵتەی مێشك”ەوە گیانی لەدەستدابێت.

ئەو چالاكە كرێكارییە ساڵی 1390ی هەتاویی لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستگیر و بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی كۆماری ئیسلامی” بە 11 ساڵ زیندان حوكم درا.

تا كاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە بە شێوەی فەرمی و هۆكارەكانی مەرگی “شاهڕۆخ زەمانی” لە لایەن ناوەندە حكومەتییەكانەوە راپۆرتێك بڵاو نەكراوەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …