سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

%20ی خوێندكاران لە ئێران ماددە سڕكەرەكان بەکاردەهێنن

ئاماری خوێندكارانی تووشبوو بە ماددە سڕكەرەكان لە ئێران رۆژ لە دوای رۆژ رووی لە زیادبوون دایە و ئەوەش مەترسییەكی جیددیە بۆسەر توێژی خوێندكار لەزانكۆكانی ئێراندا.

بەرپرسێكی بەرنگاربوونەوەی ماددە سڕكەرەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاندووە، 9% كوڕان و 11% كچانی خوێندكار لەزانكۆ دەوڵەتییەكان ماددە سڕكەرەكان بەكار دێنن.

ئەو بەرپرسە رایگەیاندووە، زیاتری خوێندكاران جۆری ماددەی “حەشیش و كۆدۆئین” بەكار دێنن و ئاماری گیرۆدەبوون بە ماددە سڕكەرەكان لە زانكۆكانی ئێراندا جێگای نیگەرانییە.

ئەو بەرپرس حكومەتییە لەدرێژەدا رایگەیاندووە 76%ی خوێندكارانی زانكۆ دەوڵەتییەكان ئیمكاناتی خوێندنیان نییە ئەوەش هۆكارێكە كە تووشی ماددە سڕكەرەكان دەبن.

هەواڵدەریی حكومەتیی “ئیسنا” لەزاری بەرپرسێكی حكومەت بڵاوی كردووەتەوە كێشەی سیاسی، ئابووری و كۆمەڵایەتی سەرەكیترین هۆكاری راكێشانی خوێندكاران بۆ تووشبون بە ماددە سڕكەرەكانن.

سەرۆكی رێكخراوی “بێهزیستی ئێران” لەو پێوەندییەدا رایگەیاندووە، 57%ی ئەو كەسانەی ماددە سڕكەرەكان بەكاردێنن كاریان هەیە كە لەو رێژەیە 64%یان ئاستی خوێندەواریان دیپلۆم و 21%ی ئەو كەسانەش بڕوانامەی كارناسیان هەیە.

بەپێی ئامارەكان لەساڵی 1390ی هەتاویدا لەكۆی حەشیمەتی 15 هەتا تەمەن 64 ساڵ لەئێراندا 2.65%یانن گیرۆدە بە ماددە سڕكەرەكانن.

رێژەی لاوانی تووش بوو بە ماددە هۆشبەرە سەنعەتییەكان لە ئێران و گیان لەدەستدان بە هۆی بەكارهێنانی ئەم ماددە هۆشبەرەانە لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا بە توندی رووی لە زۆر بوون كردووە.

ئامارەكانی رێكخراوی پزشكیی یاسایی باس لەوە دەكەن كە رۆژانە لانیكەم 11 كەسی تووشبوو بە ماددە هۆشبەرەكان گیانیان لەدەست دەدەن.

لە ماوەی ساڵی 1392ی هەتاوی، دوو هەزار و 957 كەس بەهۆی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان لە وڵاتی ئێران گیانیان لە دەست داوە كە لە ئەم ئامارەدا 2 هەزار و 727 كەس پیاوان و 230 كەسیان ژنان پێكیان هێناوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …