چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

مامۆستایەكی كورد دووبارە دەستگیر كرا

“عەلی حسێن پەناهی” مامۆستای كوردی دێهگولانی، بەرەبەیانی دوێنی پێنجشەممە 19ی مانگی خەرمانان لە لایەن هێزەكانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستگیر كران.

بە پێی راپۆرتی ناوەندیی چالاكانی مافی مرۆڤ، ئەو مامۆستا كوردە بەرەبەیانی پێنجشەممە 19ی مانگی خەرمانانی ساڵی 1394ی هەتاویی لە حاڵێكدا لە لایەن هێزە لیباس شەخسیەكانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستگیر كرا كە ناوبراو لە ماڵی باوكی لە ئاوایی “قروچیا” سەر بە شاری دێگولان بوو.

پاش دەركرانی ئەو مامۆستا دێهگولانەی، ژماریەك لە چالاكانی مەدەنی لە “دێهگولان” و ئاوایی “قرودیا” بە كۆكردنەوەی واژۆ و نووسینی نامەی ناڕەزایی بۆ پارێزگاری سنە و هەروەها ئیدارەی پەردەوەی سنە خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی حوكمی دەركردنی ناوبراو بوون.

ئەمە لە كاتێك دایە كە عەلی حوسێن پەناهی پێشینەی 8 ساڵ كاری مامۆستایەتیی هەیە.

رۆژی هەینیی رابردوو ئەو مامۆستا كوردە لە مزگەوتی گوندی قڕووچای لەدژی هەڵسوكەوت و سیاسەتە هەڵاواردنەكانی كۆماری ئیسلامی قسەی بۆ خەڵك كرد و داوای لێكردبوون لە بەرانبەر ئەو سیاسەتانە بێدەنگ نەبن كە هەر ئەو قسانە بوونە هۆكاری دەستیگرانی.

عەلی حوسێن پەناهی خاوەن بڕوانامەی ماستەری زمانی عەرەبی و بۆ ماوەی 4 ساڵ سەرۆكی ئەنجومەنی گوندی قڕووچای بووە و ماوەی 8 ساڵیشە لە قوتابخانەكانی سنە مامۆستایە.

بۆ پیشگیری لە دەركردنی علی حوسێن پەناهی كە بە بڕیاری وەزارەتی ئیتلاعات دەركراوە، چالاكوانانی مەدەنیی كورد و مامۆستایان نامەیەكیان بۆ پارێزگاری سنە و ئیدارەی پەروەردە وبارهێنانی پاریزگای سنە نووسیوە كە پیداچوونەوە بەو بڕیارەدا بكرێت و ئەو ماۆستایە بگەڕێتەوە سەر كارەكەی.

لە ساڵانی رابردوودا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەكانی ئێرانەوە چەندین چالاكوانی سیاسی، مەدەنی  فەرهەنگیی گوندی “قڕووجای”ی سەر بە دێگولان دەستگیر كراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …