چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

هاوڵاتییەكی بەهایی لە شاری سنە دەستگیر كرا

“زەبیحوڵڵا رەئوفی” هاوڵاتیی بەهایی خەڵكی شاری سنە لە لایەن هێزەكانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستگیر و راپێچی ستادی خەبەریی وەزارەتی ئیتلاعات لەو شارە كرا.
11997090_533343070147277_433694810_n-300x191
بە پێی راپۆرتی هرانا، دوێنێ سێشەممە 17ی مانگی خەرمانان زەبیحوڵڵا رەئوفی هاوڵاتیی 66 ساڵ تەمەنی خەڵكی شاری سنە لە ماڵەكەی خۆی پاش هێرشی هێزە ئەمنیەتییەكان دەستگیر و رەوانی ستادی خەبەریی وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری سنە كرا.

سەرچاوەكەیەك لەمبارەوە وتوویەتی: رۆژی رابردوو كاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی 4 كە رژاونەتە ماڵی ناوبراو و وێڕای پشكنینی ماڵەكەی، كتێبەكان و سی دی و جوزوە و وێنەكان و هەموو كەلوپەلە پەیوەندیدارەكانی بە ئایینی بەهاییەت كە لە ماڵەكەیدا بووە، لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

ئەو سەرچاوەیە لەوبارەوە وتوویەتی: بەهاییەكان زۆرتر بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللی و پڕوپاگەندە دژی كۆماری ئیسلامی دەستگیر دەكەن و ئەم بابەتە زۆر دوور و درێژە و تۆمەتی زۆرتر دەدەنە پاڵی.

ناوبراو سەبارەت بە رووداوەكانی ئەم دواییانەی سنە سەبارەت بە ناشتنی تەرمی هاوڵاتییەكی بەهایی لە شاری قوروە دەڵێ: پاش ئەو رووداوە، بەهاییەكان سەردانی زۆربەی شوێنەكان وەكوو دادستانی، دەفتەری پێش نوێژ و ناوەندەكانی دیكەیان كردووە و بەدواداچوونی بابەتەكەیان كردووە. پێدەچێ دەستگیر كردنی ناوبراویش، بە مەبەستی هەڕەشەیەك بۆ كۆتایی هێنان بە ناڕەزاییەكان بێت.

شایانی باسە، ماوەیەك پێش ئێستا هاوڵاتییەكی بەهایی لە شاری سنە 4 رۆژ پاش ئەوەیكە كۆچی دوایی كرد، مۆڵەتی ئەوە بە بنەماڵەكەی نەدەدرا كە لە شاری سنە كە شوێنی نیشتەجێبوونی بوو بنێژرێت و بە گوشاری هێزە ئەمنیەتییەكان و بە پێچەوانەی شەریعەتی ئایینی بەهایی لە شاری قوروە لە 90 كیلۆمتری شاری سنە، ئەسپەردە كرا.

زەبیحوڵڵا رەئوفی، هاوڵاتیی بەهایی خەڵكی شاری سنە پێشتر و لە ساڵی 88 دەستگیر و بە تۆمەتی هەوڵدان دژی كۆماری ئیسلامی بە یەك ساڵی زیندانی تەعزیری حوكم درابوو، كە ئەم حوكمە لە لایەن دادگای پێداچوونەوە بە 6 مانگ لە شاری تویسركان كەم كرایەوە، رەئوفی ئەو حوكمەی لە ئەو شارستانە كۆتایی پێ هێنا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …