هه‌ینی 22 ئه‌یلول 2017
ماڵەوە / کوردستان / مامۆستایەكی كورد لە سەر كارەكەی دەركرا

مامۆستایەكی كورد لە سەر كارەكەی دەركرا

مامۆستایەكی كورد كە شەش رۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر كرابوو، پاش ئازادكردنی كاتیی، لە كارەكەی دەركرا.

بەپێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، “عەلی حوسێن پەناهی” مامۆستای كورد و خەڵكی گوندی “قڕووچای”ی سەر بە شاری “دێگولان” كە لە یەكێك لە قوتابخانەكانی سنە مامۆستا بووە، شەش بەرلە ئێستە بەدەستی هێزە ئیتلاعاتەوە دەستگیر كرابوو، پاش ئازادكرانی بە شێوەی كاتیی، لە سەر كارەكەی دەركرا

سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوەش داوە كە ئەو مامۆستایە پاش شەش رۆژ بەندكردان بە دانانی بارمتەی 50 ملیۆن تمەن (15 هەزار دۆلار) بە شێوەی كاتی ئازاد كراوە، بەڵام هەر پاش ئازادكرانی بە بڕیاری وەزارەتی ئیتلاعات لە كاری مامۆستایەتی دەركراوە.

ئەمە لە كاتێك دایە كە عەلی حوسێن پەناهی پێشینەی 8 ساڵ كاری مامۆستایەتیی هەیە.

رۆژی هەینیی رابردوو ئەو مامۆستا كوردە لە مزگەوتی گوندی قڕووچای لەدژی هەڵسوكەوت و سیاسەتە هەڵاواردنەكانی كۆماری ئیسلامی قسەی بۆ خەڵك كرد و داوای لێكردبوون لە بەرانبەر ئەو سیاسەتانە بێدەنگ نەبن كە هەر ئەو قسانە بوونە هۆكاری دەستیگرانی.

عەلی حوسێن پەناهی خاوەن بڕوانامەی ماستەری زمانی عەرەبی و بۆ ماوەی 4 ساڵ سەرۆكی ئەنجومەنی گوندی قڕووچای بووە و ماوەی 8 ساڵیشە لە قوتابخانەكانی سنە مامۆستایە.

بۆ پیشگیری لە دەركردنی علی حوسێن پەناهی كە بە بڕیاری وەزارەتی ئیتلاعات دەركراوە، چالاكوانانی مەدەنیی كورد و مامۆستایان نامەیەكیان بۆ پارێزگاری سنە و ئیدارەی پەروەردە وبارهێنانی پاریزگای سنە نووسیوە كە پیداچوونەوە بەو بڕیارەدا بكرێت و ئەو ماۆستایە بگەڕێتەوە سەر كارەكەی.

لە ساڵانی رابردوودا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەكانی ئێرانەوە چەندین چالاكوانی سیاسی، مەدەنی  فەرهەنگیی گوندی “قڕووجای”ی سەر بە دێگولان دەستگیر كراون.

بابەتی هاوپۆل

ئێران: 8 سەربازی کورد لە ماوەی دوو مانگدا کوژراون

سەربازێکی کورد بە ناوی “تەوحید شەهلایی” خەڵکی شاری کامیاران بە شێوەیەکی گوماناوی کوژرا.