شه‌ممه‌ 18 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / ئێران / دۆخی ئاو لە 16 پارێزگای ئێران قەیراناوییە

دۆخی ئاو لە 16 پارێزگای ئێران قەیراناوییە

“شاهرۆخ فاتح” سەرۆكی‌ ناوەندی‌ میللیی وشكەساڵی‌ و بەڕێوەبەرایەتیی‌ قەیرانی‌ ڕێكخراوی‌ كەشناسیی‌ ئێران دەڵێ‌ ماوەی‌ 2 ساڵە بە بەردەوامی‌ 16 پارێزگای‌ ئێران لەگەڵ قەیرانی‌ كەم ئاوی‌ بەرەوڕوون و ئەوەش جێگەی‌ نیگەرانییە.

ڕۆژی‌ چوارشەممە ڕێكەوتی‌ 4ی‌ خەرمانان شاهرۆخ فاتح لە لێدوانێكدا بۆ هەواڵنێریی حكومەتیی‌ ئیسنا ڕایگەیاندووە، كە پێویستە لەم 16 پارێزگایە بەڕێوەبەرایەتیی‌ سەرچاوە ئاوییەكان بە جیددی‌ وەربگیردرێ‌.”

بە وتەی‌ ناوبراو پارێزگاكانی‌ “تاران، ئەلبۆرز، خووزستان، فارس، كرماشان، گوڵستان، كۆهگیلوویە و بۆیرئەحمەد، سنە، زەنجان، لۆرستان، قەزوین، خۆراسانی‌ باكوور، خۆراسانی‌ ڕەزەوی‌، خۆراسانی‌ باشوور، مازەندەران و یەرزد” ئەم 16 پارێزگایەن كە لەگەڵ كەم ئاوییەكی‌ زۆر بەرەوڕوو بوونەتەوە و ئەوەش جێگەی‌ نیگەرانییە.

ڕەزا ڕاعی‌ عەزئابادی‌، بەڕێوەبەری‌ ژووری‌ لێكۆڵینەوەكانی‌ شیركەتی‌ بەڕێوەبەرایەتیی‌ ئاوی‌ ئێرانیش مانگی‌ جۆزەردانی‌ ئەمساڵ ڕایگەیاندبوو كە پارێزگاكانی‌ ئیلام، خۆراسانی‌ باشوور، خووزستان، زەنجان، سیستان و بەلووچستان، قەزوین، كرمان، كرماشان، یەزد و كۆهگیلوویە و بۆیرئەحمەد لەگەڵ قەیرانی‌ جیددیی‌ ئاو دەست و پەنجە نەرم دەكەن.

قەیرانی‌ كەم ئاوی‌ لە ئێران لە حاڵێكدایە كە ساڵانێكە خەڵكی‌ ئەم وڵاتە بە دەست ئەم قەیرانەوە دەناڵێنن و ئاستی‌ باران بارین لە چاو ساڵانی‌ پێشتر لە كەمی‌ داوە. لەم پێناوەدا كاربەدەستانی‌ دەوڵەتیش بە نیسبەت ئەم بارودۆخەوە خەڵكیان وریا كردۆتەوە و داوایان لێ‌ كردوون ئاگاداری‌ شێوەی‌ بە كار هێنانی‌ ئاو بن و دەستی‌ پێوە بگرن.

لە لایەكی‌ دیكەشەوە حەمید چیت چیان، وەزیری‌ وزە باسی‌ لەوە كردووە كە دیاردەی‌ وشكەساڵی‌ مەترسییەكە بۆسەر 500 شاری‌ ئێران.

سەرۆكی‌ ناوەندی‌ میللیی‌ وشكەساڵی‌ هەروەها ڕایگەیاندووە كە لە مانگی‌ ڕەزبەری‌ ساڵی‌ 1393 تا خەرمانانی‌ 1393 ئاستی‌ باران بارین 194 میلی‌ میتر بووە.

لەم ماوەیەدا پارێزگاكانی‌ بووشێهر، هورموزگان و ئەلبۆرز، زۆرترین ئاستی‌ كەم بوونی‌ باران بارینیان بە خۆیانەوە بینیوە.

پارێزگاكانی‌ گیلان، تەورێز و ئەردەبیلیش ئەم پارێزگایانە بوون كە زۆرترین ئاستی‌ باران بارینەكانیان بۆ تەرخان كراوە. هەروەها ڕێژەی‌ باران بارین لە پارێزگاكانی‌ ئەردەبیل، سیمنان و خۆراسانی‌ ڕەزەویش لە چاو ساڵی‌ پێشتر بە ڕادەیەكی‌ بەرچاو زیادی‌ كردووە.

بابەتی هاوپۆل

بەوێنە.. ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە بەرز دەبێتەوە

بەهۆی بوومەلەرزەكەی شەوی رابردوو لەپارێزگار كرماشان تا ئێستا لانیكەم 348 كەس گیانیان لەدەستداوە‌و نزیكەی 7000 …