سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

تەقینەوەی مین لە شاری سەردەشت هاوڵاتییەكی بریندار كرد

بە هۆی تەقینەوەی مین لە شاری سەردەشت هاوڵاتییەك بریندار بوو.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 1ی مانگی خەرمانان، بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناو “ئاڵواتان” یەكێك لە كارمەندانی كۆكردنەوەی مین بە ناوی “یەدوڵڵا غوڵامی نەسب” بە هۆی تەقینەوەی مینی دژە نەفەرەوە ناسراو بە مینی تەماتەیی پای چەپی بریندار و رەوانەی نەخۆشخانەی ورمێ كرا.

دۆخی جەستەیی “یەدوڵڵا غەڵام نەسب” كە خەڵكی شاری دێهلۆرانە، بەگشتی باش راگەیەندراوە.

شایانی باسە، ئێستاكە زیاتر لە 20 میلیۆن مینی چێنراو لە 5 پارێزگای ورمێ، سنە، كرماشان، ئیلام و خوزستان بوونی هەیە كە لە سەردەمی شەڕی نێوان ئێران و عێراق لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە چێنراوە و ساڵانە بە دەیان قوربانیی لێدەكەوێتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …