چوار شه‌ممه‌ 17 تشرینی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / ئێران / ئێران لە بواری نەبوونی ئازادیی لە پلەی یەكەمی جیهاندایە

ئێران لە بواری نەبوونی ئازادیی لە پلەی یەكەمی جیهاندایە

ئێران لە پێڕەستی وڵاتانی ئازادی جیهان لە پلەی كۆتاییدایە.

بە پێی پێرستێك كە لە لایەن ئەنێستیتۆی فریز كانادا ئامادە كراوە سەبارەت بە “ئازادییەكانی مرۆڤ” لە بواری ئازادی رادەربڕین، ئایین، بیروڕا، سەندیكا، رەگەزی و كۆمەڵایەتی لە نێو 152 وڵاتی جیهان بە ئاماژە بە 70 سەرچاوە، لە پلەی 152 دایە.

لەم پێڕستەدا هۆنگ كۆنگ، سوید و فەنلاند لە سەرەوەی پێڕستەكەدان و پلەی یەكەم تا سێهەمیان هەیە و میانمار، كۆنگۆ و ئێران لە 3 پلەی كۆتایی پێڕستەكەدان.

بە پێی ئەم پێڕستە دۆخی ئێران سەبارەت بە ئازادییەكانی مرۆز خراپتر لە وڵاتانی ئافریقاییش راگەیەندراوە و ئەم وڵاتە زۆرترین رێژەی ئێعدامیشی پاش وڵاتی چین هەیە.

بابەتی هاوپۆل

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستان لە سەر مانگرتنی مامۆستایان

راگەیندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە مانگرتنی گشتی مامۆستایانی قۆتابخانەکان.