چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

كرێكارێكی لاو لە شاری سنە بە هۆی رووداوی كار گیانی لەدەستدا

كرێكاریكی خەڵكی شاری سنە لە كاتی كاركردن لە بینایەكی نیوە كار لە شاری سنە تووشی رووداوی كار دەبێت و گیانی لە دەست ئەدات.

بە پێی هەواڵی كۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێكهێنانی دامەزراوە كرێكاریەكان، رۆژی شەممە رێكەوتی 23ی گەلاوێژی 94ی هەتاوی كرێكاریكی لاو بە ناوی “كاوە مەلەكی” تەمەن 24 ساڵ كە جوشكار بووە لە كاتی كاركردن لە كارگای پترۆشمی سنە تووشی رووداوی كار هاتووە و گیانی لە دەست داوە.

ئەو كرێكارە كوردە بە بڕیاری خاوەنكارەكەی بە مەبەستی بڕینەوەی لولەیەك دەنێردرێتە نێو لولەیەكی پڕ پێچ و خەمەوەو دوای چەند خۆلەك تووشی گاز گرتوویی دەبێت و كاتێكیش كە هێزەكانی فریاكەوتن بەو شوێنە گەیشتوون كەپسولی ئۆكسیژنەكەیان خاڵی بووەو ئەو هێزانە هیچ یارمەتییەكی ئەو كرێكارە قوربانییەیان نەداوە.

نەبوونی كەرەستە و ئامرازی پێویستی كاركردن لە یەكە و كارگا بەرهەمهێنەرەكانی ئێران بە گشتی و لە بەرچاو نەگرتنی خاڵە ئیمەنیەكانی شوێنی كاركردن، ساڵانە رێژەیەكی زۆر لە كرێكارانی دەبنە قوربانی مەترسیەكانی شوێنی كار.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …