سێ شه‌ممه‌ 3 ئه‌یلول 2024

دەرهێنەرێكی كورد بە دوو فیلم بەشداریی لە دوو فستیڤاڵی جیهانی دەكات

لەدرێژەی نمایشی فیلمەكان و وەرگرتن و بەشداری كردن لەفێستیڤاڵەكان لەدەرەوە و ناوەوەی كوردستان، دوو فیلمی دەرهێنەرێكی كورد لە دوو فیستیڤاڵ بڵاو دەكرێتەوە.


” كەیهان ئەنوەر” دەرهێنەر بە راگەیاندنەكانی وتووە: دوو فیلمم لە دوو فێستیڤاڵی جیاواز وەرگیراوە كە كاری نووسین و دەرهێنانی خۆم بووە.

كەیهان دەبارەی كاتی نمایشی فیلمەكانی (ئاوازی شەو و accordion ئەكۆردیۆن) لەودوو فێستیڤاڵە، دەڵێت: فیلمی ئاوازی شەو لەمانگی 10 نمایش دەكرێت لە فێستیڤاڵی kazan لە روسیە و لەبەشی پێشبركێ دەبینرێت، هەروەها فیلمی accordion لەمانگی 11 لە كانادا و لەفیستیڤاڵی META-QUEEFEST\SHORT&FILM، نمایش دەكرێت و هەروەها لە فێستیڤاڵی دهۆك لە خولی سێیەم لەبەشی نمایشی فیلمی كوردی ئەم فیلمە بڵاو دەكرێتەوە.

فیلمەكانی دەرهێنەر كەیهان ئەنوەر خەڵكی باشووری كوردستان، تاوەكوو ئێستا لە زیاتر لە 45 فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەشداری كردووە و چەندین خەڵاتی جۆراوجۆری بەدەستهێناوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …