پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

كەم كردنەوەی حوكمی ئێعدامی زیندانیەكی یارسان بۆ زیندانی هەتا هەتایی

حوكمی‌ ئێعدامی‌ زیندانییەكی‌ یارسان بۆ زیندانی‌ تاهەتایی‌ كەم كرایەوە.

بەپێی‌ ڕاپۆرتی‌ هەواڵنێریی موكریان، حوكمی‌ ئێعدامی‌ “یونس ئاقایان” لە زیندانیانی یارسان بۆ زیندانی‌ تاهەتایی‌ داشكاوە. ئەم حوكمە ڕۆژی‌ چوارشەممە 27ی مانگی گەلاوێژ بە شێوەی‌ نووسراوە لە زیندانی‌ ناوەندیی‌ زەنجان بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

یونس ئاقایان لە ڕێگەی‌ تەلەفوونەوە بە هەواڵنێری‌ موكریانی‌ ڕاگەیاندووە كە كاربەدەستانی‌ زیندان بەڵێنییان پێ‌ داوە بەم زووانە دەگوازنەوە بۆ زیندانی ورمێ.

یونس ئاقایان هاوڕێ لەگەڵ “عیبادوڵڵا قاسم‌زادە، سەهەند عەلی‌ محەممەدی‌ و بەخش‌عەلی‌ محەممەدی”‌ لە شوێنكەوتوانی‌ ئەهلی‌ حەق و خەڵكی‌ گوندی “وشتەپە”ی میاندواو دوای سووكایەتیی پێ كردنی هێزە ئینتزامییەكانی میاندواو ‌و دروستبوونی شەڕ و ئاڵۆزیی و كوژرانی چەند كەس لە هێزە ئێنتیزامییەكان، لە ساڵی 1383ی هەتاویی دەستگیر و لە دادگادا حوكمی‌ ئێعدام دوای5 ساڵ زیندانیی‌ بەسەردا سەپێندرابوو.

دادگای‌ پێداچوونەوە حوكمی‌ ئێعدامی‌ “سەهەند عەلی‌ محەممەدی‌ و بەخشعەلی‌ محەممەدی‌” بۆ 13 ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی‌ یەزد كەم كردەوە، بەڵام حوكمی‌ ئێعدامی‌ “عیبادوڵڵا قاسم‌زادە و یونس ئاقایان” لە لای‌ دادگای‌ پێداچوونەوە پشتڕاست كرایەوە.

شایانی‌ باسە، لە ساڵی‌ 1387 حوكمی‌ ئێعدامی‌ “عیبادوڵڵا قاسمزادە” جێبەجی‌ كرا، ناوبراو خاڵی‌ “ئەبەرناز قەنبەرپوور” هاوسەری‌ یونس ئاقایان بوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …