سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

زۆربەی خوێندكارانی بێكاری ئێران ژنان پێكی دەهێنن

كاربەدەستێكی وەزارەتی كار وتی، نرخی بێكاریی لە نێوان ئەو كەسانەی خوێندنی لە ئێران تەواو كردووە زۆرتر لە نێوەنجی گشتیی ئەو وڵاتەیە وبێكاری لە نێوان ئەو ژنانەی كە خوێندنیان تەواو كردووە، 5.2% لە پیاوان زۆرترە.

وەزارەتی كاری ئێران ئاكامی توێژینەوەیەكی بڵاو كردەوە، كە دەریدەخات نرخی بێكاریی لە نێوان ئەو كەسانەی خوێندنی زانكۆیان تەواو كردووە لە نێوەنجی نرخی بێكاریی لە ئێران زۆرترە. نێوەنجی بێكاریی لە ئێرن لە ساڵی رابردووی هەتاویی نزیكەی 11% راگەیەندرابوو.

ئەم راپۆرتە دەریدەخات، نرخی بێكاریی لە نێوان ئەو كەسانەی خوێندنی زانكۆیان تەواو كردووە ژن و پیاو نزیكەی 19% دەبێت. وێڕای ئەوەیكە رێژەی ئەو كەسانەی خوێندنیان تەواو كردووە لە نێوان ژنان و پیاواندا رێژەیەكی بەرامبەرە، بەڵام نرخی بێكاریی لە نێو پیاونێكدا كە خوێندنیان تەواو كردووە 12 و لە نێو ژنندا 33% بەراوەرد كراوە.

“شەهیندوخت مەولاوێردی” جێگری سەرۆك كۆماری ئێران لە بواری كاروباری ژنان جەختی كردووە، كە 47 هەزار ژن پاش كەڵك وەرگرتن لە مەرەخسی بۆ منداڵبوون لە ماوەی 9 مانگدا، لە سەر كارەكانیان دەردەكرێن. ناوبراو بەڵام وتی: دەوڵەت پێی باشتر پیاوان خاوەنی پیشە بن تا وەكوو ژنان.

لە لایەكی دیكەوە هەواڵنێریی حكومەتیی ئیلنا لە زاری “سوهەیلا جڵەودار زادە” راوێژكاری وەزیری پیشە و كانی ئێران، وتی: حەقدەستی كرێكارانی ژن لە ئێرن یەك لەسەر سێی لانیكەمی حەقدەستی دیاریكراو لە یاسای كارەوەیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …