هه‌ینی 17 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / تەقەی هێزە چەكدارەكانی ئێران كوژران و برینداربوونی 2 كۆڵبەری لێكەوتەوە

تەقەی هێزە چەكدارەكانی ئێران كوژران و برینداربوونی 2 كۆڵبەری لێكەوتەوە

بە هۆی تەقەی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر سنوورەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، 2 كۆڵبەری كوردی دیكە كوژران و بریندار بوون.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، ئێوارەی دوێنێ سێ شەممە رێكەوتی 27ی گەلاوێژ كۆڵبەرێك بەناوی “باباخان ئەحمەدوەش” تەمەن 39 ساڵ و خەڵكی ئاوایی “كەچەڵە”ی سەر بە شای ورمێ، كە هاوسەر و 3 منداڵیشی هەیە، بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكان لەناوچە سنوورییەكانی مڕگەوەر گیانی لەدەست دا.

هەروەها رۆژی دووشەمەش كۆڵبەرێكی كوردی خەڵكی شاری بانە بە ناوی “ئەمجەد رەمەزان پوور” تەمەن 19 ساڵ لە كاتێكدا كە هێزە جێگیر كراوەكانی كۆماری ئیسلامی لە سەر سنووری سەیران بەندی بانە تەقەی لێ دەكەن بە توندی بریندار دەبێت و دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری بانە.

شایانی باسە، ساڵانە بە دەیان كۆڵبەران و كاسبكارانی كورد تەنیا لە بەر دابین كردنی بژێوی ژیانی خۆیان و بنەماڵەكانیان روو دەكەنە پیشەی پر مەترسی كاسبی لە سەر سنوورەكان بەو بۆنەوە بەرەوڕووی خەساری ماڵی و گیانی دەبنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بەوێنە.. ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە بەرز دەبێتەوە

بەهۆی بوومەلەرزەكەی شەوی رابردوو لەپارێزگار كرماشان تا ئێستا لانیكەم 348 كەس گیانیان لەدەستداوە‌و نزیكەی 7000 …