یه‌ك شه‌ممه‌ 28 ئایار 2023

چارەنووسی 3 هاوڵاتیی كوردی دەستگیر كراو نادیارە

پاش ئەوەی 3 هاوڵاتیی كوردی خەڵكی شاری مەریوان بەدەستی هێزە ئەمنییەتیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر كران، ماوەی چەند رۆژێكە هیچ هەواڵ و زانیارییەك لەبارەی چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ماف نیوز، رۆژی چوارشەمەی حەفتەی پێشوو دوو هاوڵاتیی كورد بەناوی “ئومێد پەرهیزكار” تەمەن 27 ساڵان و “ناسیح پەروازە” تەمەن 40 ساڵان و خەڵكی گوندی “نێ‌”ی مەریوان بەدەستی هێزە ئەمنییەتیەكانەوە دەستگیر كران و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرانەوە.

سەرچاوەكانی مافی مرۆڤیش بڵاویان كردەوە كە دوێنێ یەكشەممە هاوڵاتییەكی دیكە بەناوی “فاتیح مینوویی” تەمەن 39 ساڵان و كوڕی سەید محەمەد و دانیشتووی گوندی نێ‌ بەدەستی هێزە ئەمنییەتیەكانی حكوومەت دەستگیر و بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزراوە.

ئەو 3 هاوڵاتییە كوردە پێشتریش ئیتلاعات و ناوەندە ئەمنییەتیەكانی دیكەی حكوومەت لە مەریوان بانگهێشت و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ كردوون.

هەتا ئێستە ناوەندە ئەمنییەتیەكانی حكوومەت هۆكاری گیران و شوێنی راگرتنی ئەو سێ‌ هاوڵاییە كوردەیان رانەگەیاندووە و ئەمەش بووەتە هۆی ترس و نیگەرانیی بنەماڵە و كەسوكاریان.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …