یه‌ك شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / ئێران / لانیكەم 13 میلیۆن كەس لە پەراوێزی شارەكاندا نیشتەجێن

لانیكەم 13 میلیۆن كەس لە پەراوێزی شارەكاندا نیشتەجێن

بەرپرسێكی كۆماری ئیسلامی لە دەزگای دادوەری رایگەیاند: دانیشتن لە پەراوێزی شارەكان و بەدواهاتەكانی یەكێك لە كێشەكانی ئێران.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی حكومەتیی ئیسنا، ئەو كاربەدەستەی كۆماری ئیسلامی وتوویەتی: لە وڵاتی سەنگاپوور كە لە ریزی ئەو وڵاتانەیە كە بە توندی بەدواداچوونی تاوانەكان دەكات 680 جۆر تاوان دیاریی كراوە و ئەم رێژەیە لە ئێران 1980 جۆر.

بە وتەی ناوبراو: لە ماوەی ساڵی رابردوو 15 میلیۆن دۆسیە چوونەتە نێو دەزگای قەزایی و لێكۆڵینەوەیان لەسەر كراوە و لەو رێژەیە 13% تایبەت بە دزی، 9% تایبەت بە شەڕ و تێكهەڵچوون، 7% تایبەت بە بێ رێزی كردن، 5% خەسار بینین بە بێ ئەنقەست و 5%یش بابەتگەلێكی دیكە كە نزیكەی 4% لەو 5% تایبەت بە بابەتە فەرهەنگی و كۆمەڵایەتییەكانە.

ناوبراو وتیشی: 81%ی دۆسیەكان كە چوونەتە نێو دەزگای دادوەری لە 20 حاڵەت تۆمەتدا گونجێندراون و 19%یشیان تایبەت بە 1960 جۆرەكەی دیكەن.

ئەو كاربەدەستە هەرەوەها وتیشی: 75% لە دۆسیەكان تایبەت بە 11 پارێزگای تاران، ئەلبۆرز، فارس، ئیسفەهان، خوراسان، مازەندەران و گیلانن و 75% لە دۆسیەكانی ئەم پارێزگایانەش تایبەت بە ناوەندی پارێزگاكانە.

هەروەها لە درێژەدا وتی: لە ساڵی 93 یەك میلیۆن و 668 هەزار و 656 كەس دەستگیر كراون و زۆرتر لەمە ناتواندرێت خەڵك دەستگیر بكرێت و توانای وەها كارێكمان نیە و بۆیە پێویستە بیر لە پێشگیری لە تاوانەكان بكەینەوە.

هەروەها ئاماژە دایە ئەوەیكە: نیشتەجێ بوون لە پەراوێزی شارەكان و بەدواهاتەكانی وەكوو یەكێك لە كێشە هەرە گەورەكانی ئێران دێنە ئەژمار و كۆمەڵگای پەراوێزنشین لە دەیەی 70، سێ میلیۆن و 300 هەزار كەس بوو كە ئەم رادەیە لە نیوەی یەكەمی دەیەی 80 گەیشتە پێنج میلین و 800 هەزار كەس و لە نیوەی كۆتایی ئەو دەیەدا گەیشتە 8 میلیۆن و 137 هەزار كەر.

ساوری جەختیشی كردەوە: كە لە مانگی بەفرانباری ساڵی 93 رێژەی نیشتەجێ بوون لە پەراوێزی شارەكان 10 میلیۆن و 100 هەزار كەس بوو و پێشبینی دەكرێ ئەو رێژەیە تا كۆتایی ساڵی 94 بگاتە زیاتر لە 13 میلیۆن كەس.

ئەو كاربەدەستەی كۆماری ئیسلامی لە كۆتاییدا وتی: تاوانباران خێرایی و كەرەستەی پێویستیان لە بەردەستدایە، بەڵام مەجالەكە لە لایەن خەڵكی دیكەوە بۆیان دەخولقێت و پێویستی كۆمەڵانی خەڵك لە رەخساندنی مەجال بۆ كەسانی تاوانبار ئاگادار بكەینەوە.

بابەتی هاوپۆل

دوو حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان داوای یەكپارچەیی خاكی ئێران دەكەن

بەپێی ئەو بەڵگەنامەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، دوو حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان رێكەوتننامەیەك واژۆ دەكەن كە لەگەڵ …