دوو شه‌ممه‌ 29 ئایار 2023

رووداوی هاتوچۆ لە نزیك شاری سەقز بە دەیان كوژراو و برینداری لێكەوتەوە + وێنە

بە هۆی رووداوێكی هاتوچۆ لە نزیك شاری سەقز بە دەیان كەس كوژران و بریندار بوون.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، لە نزیك ئاوایی “جونیان” لە نێوان شارەكانی سەقز_ دیواندەرە، بە هۆی پێكدادانی ئۆتووبووسێكی هێلی بانە_تاران لە كاتژمێر 5 و 30 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ ترەیلیەك كە باری ئاسنی پێ بووە، تا ئێستا 22 كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 10 كەسی دیكەش بریندارن.

ئەم رووداوە كە هۆكارەكەی ماندوو بوون و خەو لێكەوتنی شۆفیر ئۆتووبووسەكە راگەیەندراوە و دۆخی هەندێ لە بریندارەكانیش كە رەوانەی نەخۆشخانەی كراون نالەبار راگەیەندراوە.

شایانی باسە، ساڵانە بە هۆی نالەباربوونی دۆخی جادەكان، خێرایی ئۆتۆمبیلەكان، كەمتەرخەمی و ماندوو بوونی شۆفیرەكانەوە بە هەزاران كەس لە ئێران و بەتایبەت لە ناوچە كوردستانیەكان دەبنە قوربانیی رووداوی هاتوچۆ.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …