یه‌ك شه‌ممه‌ 4 حوزه‌یران 2023

500 هەزار هێكتار لە دارستانەكانی لوڕستان وشك بوون

سەرۆكی ئیدارەی گشتیی سەرچاوە سروشتیەكانی لوڕستان وتی: ئەگەر دارستانەكان میللین، گەڵاڵەی پراستنی ئەو دارستانانەش دەبێ بە شێوەی میللی بەدواداچوونی بۆ بكرێت.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی حكومەتیی ئیسنا، “هوشەنگ محەمەدیان” لە كۆبوونەوەی كومیتەی میراتی فەرهەنگی و سەرچاوە سرووشتیەكانی ژووری خوڕەم ئاباد، بە هی پەرەسەندنی بەدواهاتەكانی وشكبوونی بەڕوو، گۆڕینی كەش و هەوا و چوونە سەرەوەی گەڕما، بووەتە هۆی ئەوەیكە جدارستانەكانی لوڕستان بە ئاستێكی زۆر لەنێو بچێت، ناوبراو ە درێژەدا وتی: بەداخەوە لە یەك میلیۆن و 217 هەزار هێكتار دارستان، نزیكەی نیوەیان تووشی كێشەی وشكەساڵی بون.

ناوبرو بە باس كردن لەوەیكە نزیكەی 22 هەزار هێكتار لەم رێژەیە تووشی وشكەساڵی سەرەوەی 75 تا 100% بووە، وتیشی: 23 هەزار هێكتار لەم درستانانە لە ئاستی 50 تا 70% وشك بوون و باقیەكەشی ە نێوان 25 تا 50% تووشی وشكەساڵی هاتوون.

ئەم كاربەدەستە ئاماژەی دایە ئەوەیكە: لە ساڵی رابردوو 3 میلیارد و 250 میلیۆن تمەن پارە پەسەند كرابوو كە لەم رێژەیە 23 تا 24% لەو پارەیە سەرفی بەرهەمهێنان و ناشتن و پاراستنی دارستانەكان كراوە.

محەمەدیا دەشڵێ: لە ساڵی رابردوو 400 هەزار نمام بەرهەم هێنراوە و بە پێی گرێبەستەكە لە بەرامبەر هەر نمامێكدا 1799 تمەن پارە دەدرێتە بەرهەمهێنەران. ناوبراو وتیشی: ئێستاە لە ئاستی ئێراندا بۆ پاراستنی دارستانەكان 10 هەزار هێز كەمی هیە كە تەنانەت بۆ دابین كردنی هەزار كەس لەم رێژەیەش هیچ گەشبینیەك بەدی ناكرێت.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …