چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

مامۆستایانی دایەنگەكانی مەریوان دەستیان دایە كۆبوونەوەی ناڕەزایی

ژمارەیەك لە مامۆستای دایەنگەكانی شاری مەریوان كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەربڕینیان بەڕێوە برد.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممە ٢٢ی مانگی گەلاوێژ، زیاتر لە 90 كەس لە مامۆستایانی دایەنگە بەرامبەر بەكردەوە دەرنەهاتنی گەڵاڵەی حەقدەستی كەم و دامەزراندنی نادادپەروەرانە لە لایەن ئیدارەی پەروەردەوە، دەستیان دایە ناڕەزایی دەربڕین.

دوابەدوای راگەیاندنی وردەكاری تاقیكردنەوەی دامەزراندنی نوێی پەرروەردە و راهێنان، مامۆستایانی ناڕازی دایەنگەكانی شاری مەریوان كە زۆربەیان ژن بوون، رایانگەیاند: سەرەڕای ئەوەیكە كەمترین دامەزراندنی پەروەردە لەم شارە دایە، لە شێوەی دامەزراندنی وەزارەتی پەروەردە ناڕازیین و جەختیان كردەوە، زۆربەی دامەزراندنەكانی ئیدارەی پەروەردە، پیاوان پێكی دەهێنن.

ئەمە لە حاڵێكدایە، كە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا بەرپرسانی ئیدارەی پەروەردە چەندین جار باسیان لە دامەزراندنی رەسمی مامۆستایانی دایەنگەكان لە تاقیكردنەوەكانی دامەزراندن، بەڵام ئێستا و بە راگەیاندنی وردەكاری زۆرتر، هیچ هەواڵێك لەو بڕیارە نیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …