چوار شه‌ممه‌ 11 ئه‌یلول 2024

نزیکەی هەزار مامۆستا لە زیندانەكانی ئێراندان

نزیکەی لە هەزار مامۆستای قوتابخانەو خویندنگەكان لە ئێران بەهۆكاری جۆراوجۆر بەندكراون.

“مستەفا ناسریی زەنجانی” جێگری حقوقی‌و كاروباری مەجلیسی ئێران لە وەزارەتی پەروەردەو فێركردن لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا كە چەند مامۆستای قوتابخانەكان لە زیندان‌ دان‌و وەزارەت چۆنیان هاوكاری دەكات، پشتڕاستی كردۆتەوە كە نزیکەی لە 1000 مامۆستای قوتابخانەكانی ئێران لە زیندان‌ دان‌و ئەوەش كە وەزارەت چۆنیان هاوكاری دەكا ئەوە پێوەندی بە پەروەندەی ئەو كەسانەوەیە.

ئەو دەڵێ وەزارەتی پەروەردەو فێركردن جیا لە بابەتە ئیدارییەكان هیچ ئەركێكی دیكەی لە پێوەندی لەگەڵ ئەو مامۆستا بەندكراوانەدا نییە.

جێگری حقوقی‌و كاروباری مەجلیس لە وەزارەتی پەروەردەو فێركردن بە ئاماژە بەوەی ڕێكخراوی زیندانەكانی وڵات ئاماری هەزار مامۆستای زیندانییان بە وەزارەت داوە، دەڵێ زۆر لەوان بەهۆی قەرزداری، وەرشكەستە بوون، كێشە كۆمەڵایەتی‌و خێزانییەكان كەوتوونەتە بەندیخانەوە.

ئامارەكان دەڵێن لە ساڵدا 5 هەزار زیندانی بە ژمارەی زیندانیانی ئێرانی زیاد دەبێ‌و لە ئێستادا 250 هەزار كەس لە زیندان دان‌و تێچووی ڕۆژانەی ڕاگرتنی هەر زیندانییەك 5 هەزار تمەنە.
شایانی‌ باسە، كە ژمارەی‌ زیندانیان لە دەیەی‌ 50 نزیك بە 10 هەزار كەس بووە بەڵام بە پێی‌ ئامارەكانی ئێستای دەوڵەت، ئەگەرچی حەشیمەتی ئێران لە چاو ئەو كات دوو بەرابەر زیادی كردوە، بەڵام بە بوونی 350 هەزار كەس لە زیندان ژمارەی زینداییەكان 25 ئەوەندە چۆتە سەرێ.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …