یه‌ك شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / ڤیدیۆ.. یەرەكە: لەشەڕەكەی مەریوان 20 پاسدار كوژران

ڤیدیۆ.. یەرەكە: لەشەڕەكەی مەریوان 20 پاسدار كوژران

شەوی رابردوو شەڕ و تێكهەڵچوون لە چەند شوێنێكی شاری مەریوان روویدا کە بە پێی زانیارییەکان ٢٠ پاسدار لەو شەڕەدا کوژراون.

بە پێی هەواڵی “زاگرۆس پۆست”، شەوی رابردوو 15ی مانگی گەلاوێژ شەڕ و تێكهەڵچوونی چەكداریی لە دژی چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی لە شاری مەریوان هاتە ئاراوە.

دەوترێ ئەو شەڕ و تێكهەڵچوونانە كە چەند كاتژمێرێكی خایاندووە، لە وێستگەی سەربازیی لە ناوچەكانی ” كانی دینار، پشت زرێبار (سێ رێیانی بەردە رەش) و سێ‌ رێیانی نێ” روویداوە و ژمارەیەك كوژراو و برینداریشی لێ كەوتووەتەوە.

لەمبارەیەوە فەرماندەی یەكینەكانی پاراستنی رۆژهەڵات (یەرەكە) لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی هێزەكانیان هێرشیان كردوەتە سەر دوو بنكە لە شاری مەریوان‌و كۆماسی كە لەئەنجامدا تەنها لە بنكەكەی سوپای پاسداران لە مەریوان 20 پاسدار كوژراون‌و ژمارەیەكیش برینداربوون.

بەپێی راگەیەنراوەكە تا ئێستا زیانەكانی سوپای پاسداران لە ناوچەی كۆماسی ئاشكرا نەبووە.

شەڕ‌و پێكدادانەكەی شەوی رابردوو لەكاتێكدایە كە ئەمرۆ سكرتاریەتی كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لەراگەنراوێكدا رایدەگەیەنێت ئەوان هیچ پەیوەندییەكیان بەو شەڕەوە نیە‌و ” ره‌تی ده‌کاته‌وه‌ که‌ ئه‌و تاقمه‌ چه‌کداره، پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران بووبن”.

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

دوو حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان داوای یەكپارچەیی خاكی ئێران دەكەن

بەپێی ئەو بەڵگەنامەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، دوو حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان رێكەوتننامەیەك واژۆ دەكەن كە لەگەڵ …