چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ناردنی پارازیت و فیلتری ئینترنێتی لە سنە و دەوروبەری زیادی كردووە

لە ماوەی رۆژانی رابردوو ناردنی پارازیت بۆ سەر كاناڵە ئاسمانیەكان و هەروەها فیلتر كردنی ماڵپەڕە ئینترنێتیەكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە سنە و دەوروبەری بە ئاستێكی بەرچاو زیادی كردووە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، لە ماوەی رۆژانی رابردوو و پاش سەردانی “حەسەن رۆحانی” سەرۆك كۆماری ئێران بۆ شاری سنە، ناردنی پارازیت بۆ سەر كاناڵە ئاسمانیەكان و بەتایبەت كاناڵە كوردییەكان و هەروەها فیلتر كردن و داخستنی ماڵپەڕە ئینترنتیەكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پەرەی سەندووە.

یەكێك لە هاوڵاتییان لە ئاوایی “نەنەڵە” لە ناوچەی چەمشاری سنە باس لەوە دەكات، پاش ئەوەیكە رۆحانی لەم دواییانەدا سەردانی سنەی كرد، گوشار و كونتڕۆڵی كەشی مەجازیی و ناردنی پارازیت بۆ سەر كاناڵە ئاسمانیەكان زیادی كردووە و زۆر بە دژواری دەتوانین سەیری كاناڵەكان بكەین و خێرایی ئینترنتیش بە ئاستێكی زۆر دابەزیوە.

شایانی باسە، ناردنی پارازیت و شەپۆلی مێغناتیسی مەترسیەكی زۆری بۆ سەر تەندروستی هاوڵاتییان هەیە و بەتایبەت بۆ ژنانی دوو گیان زۆر مەترسیدارە و كاریگەری خراپی لە سەر منداڵەكانیان دەبێت و دەبێتە هۆی پەرەسەندنی جۆرەها نەخۆشی كوشندە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …