باری تەندروستی محەمەدسدیق كەبوودوەند زۆر نالەبارە

گیان و دۆخی جەستەیی محەممەد سەدیق كەبوودوەند سەرۆكی بەندكراوی رێكخراوی بەرگریی لەمافی مرۆڤی كوردستان، بە هۆی دابەزینی فشاری خوێن، لەمەترسیدایە.

بە پێی راپۆرتی هرانا، رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 14ی گەلاوێژی، محەممەد سەدیق كەبوودوەند چالاكی مافی مرۆڤ و دامەزرێنەری رێكخراوی بەرگری لەمافی مرۆڤی كوردستان تووشی دابەزینی فشاری خوێن و بێهۆشی هاتووە.

كەبوودوەند كە ماوەی 9ساڵە دەستگیر، لەگرتووخانەی ئێوینی تاران دۆخی جەستەیی تێكچووە.

ئەو چالاكە مافی مرۆڤییە لەماوەی دەستگیركرانیدا تەنیا یەك جار ئەویش پاش مانگرتنی لەخواردن، مەرەخسی پێدراوە.

ئەمە لەحاڵێكدایە كە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، دەزگای قەزایی ئێران لەتاران سەرەڕای داواكاریی بەرپرسی زیندانی ئێوین سەبارەت بە ئاڵوگۆڕ پێكهێنان لەدۆخی كەبوودوەندا، دژایەتی خۆی لەو پێوەندییەدا دەربڕیبوو.

محەممەد سدیق كەبوودوەند بە تۆمەتی پـڕوپاگەندە بە دژی كۆماری ئیسلامی ئێران و دامەزراندنی رێكخراوی بەرگریی لەمافی مرۆڤی كوردستان، رێكەوتی 10ی پووشپەڕی 1386ی هەتاوی دەستگیر كرا.

بەرپرسی رێكخراوی بەرگریی لەمافی مرۆڤی كوردستان، پاش 7 مانگ دەستبەسەری لە گرتنگەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتدا، بە 11 ساڵ زیندانی مەحكووم كرا.

ئەو حوكمە دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنەوە وەكوو خۆی تەئید كرایەوە.

كەبوودوەند لەماوەی ئەو 9 سال دەستگیربوونەدا دوو جار تووشی جەڵتەی دڵ و مێشك هاتووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …