دوو شه‌ممه‌ 22 تشرینی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / چالاكێكی ئایینی كورد بە 5 ساڵ زیندان حوكم درا

چالاكێكی ئایینی كورد بە 5 ساڵ زیندان حوكم درا

“ناسر پیری” تەلەفەی زانستی ئایینی كورد بە 5 ساڵ زیندان حوكم درا و بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوكمەكەی رەوانەی زیندانی ناوەندیی سنە كرا.

بە پێی راپۆرتی هرانا، ناسر پیری لە لایەن دادگای ئیسلامی شاری سنە بە 5 ساڵ زیندانی تەعزیری حوكم درا و بە مەبەستی تێپەڕاندی ئەەو حوكمە گواسترایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی شاری سنە.

ئەو هاوڵاتییە سنەییە رێكەوتی 20ی گەلاوێژی ساڵی رابردوو لە بازگەی چوونە نێو زاهیدان دەستگیر و رەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە كرا، بە وتەی كەس و كارەكەی ناوبراو خوێندكاری زانستی ئایینی لە زاهیدان بووە و بۆ ئەو مەبەستە سەردانی زاهیدانی كردووە و سەبارەت بە تۆمەتەكانی زانیارییەكی ورد بڵاو نەكراوەتەوە.

ناسر پیری پێشتریش جارێكی دیكە و نزیك بە 15 مانگ لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە كەوتە ژێر لێپرسینەوە كە پاش ئازادكرانی بە دانانی بارمتە، تۆمەتەكەی سەری وەلانرا.

بابەتی هاوپۆل

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستان لە سەر مانگرتنی مامۆستایان

راگەیندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە مانگرتنی گشتی مامۆستایانی قۆتابخانەکان.