كچێكی كورد كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

كچێكی كوردی خەڵكی شاری شنۆ بەهۆی كێشەی بنەماڵەییەوە دەستی داوەتە خۆكوژی.

بە پێی راپۆرتی باسنیوز، ناوی ئەو كچە “ئەسمەر ئاغایی” کچی مارف و تەمەن 26 ساڵ بووە و دەوترێت لەڕێگەی خواردنی مادەی ژەهراوییەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو كچە رۆژی شەممەی ئەم هەفتەیە بە خواردنەوەی سەمی كەشتوكاڵ ویستوویەتی خۆی بكوژێت كە دواتر لەلایەن بنەماڵەكەیەوە گەیەنداروەتە بنكەی تەندروستییەكانی شاری شنۆ.

كاریگەریی مادە ژەهراوییەكە بە ڕادەیەك بووە كە پزیشكەكان بە ناچاری ئەو كچەیان رەوانەی نەخۆشخانەی شاری ورمێ كردووە و پاش مانەوەی سێ ڕۆژ لە نەخۆشخانە ئەمرۆ سەر لەبەیانی دووشەممە گیانی لەدەست داوە.

كەسانی ئاگادار دەڵێن، ئەو كچە پێشتریش كێشەی بنەماڵەیی لەگەڵ براكانی و باوكی هەبووە و تەنانەت لێشی دراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …