دوو شه‌ممه‌ 7 تشرینی یه‌كه‌م 2024

لاوێكی كورد نازناوی بەهێزترین وەرزشوانی جیهانی پی بەخشرا

“سیامەند ڕەحمان” وەرزشوانی كەمئەندامی كورد بە بەرزكردنەوەی قورساییەك بە كێشی 295 كیلۆگرەم، لە كێبڕكێكانی ئاسیا بۆ كەمئەندامان، توانی نازناوی بەهێزترین وەرزشوانی كەمئەندامی جیهان بەدەستبهێنێتەوە.

ئەو وەرزشوانە كوردە لە جوڵەی یەكەمدا توانی قورساییەكی 270 كیلۆیی بەرزبكاتەوە و لە دووەم جوڵەدا بە بەرزكردنەوەی قورسایی 293 كیلۆگرەمی توانی ژمارەی پێوانەیی پێشووتر، كە هەر لە لایەن خۆیەوە تۆمار كرابوو بشكێنێت.

سیامەند لە سێهەم جوڵەدا بەوەشەوە نەوەستا و قورساییەكی بە كێشی 295 كیلۆگرەم بەرزكردەوە و بەوەش جارێكی تر نازناوی بەهێزترین پیاوی كەم ئەندامی جیهانی بۆ خۆی مسۆگەر كرد و دوو مەدالیای زێڕی بەدەستهێنا.

هەر لەو كێبڕكێیەدا نوێنەرێكی تری ئێران بە ناوی “ئەحمەد ئەمین زادە” بە بەرزكردنەوەی قورسایی 210، 226 و 228 كیلۆگرام پلەی دووەمی بەدەستهێناو و مەدالیای زیوی بۆ خۆی برد و نوێنەری چینیش بە بەرزكردنەوەی 228 كیلۆگرام پلەی سێهەمی بەدەستهێنا.

كێبڕكێكانی ئاسیا و ئوقیانوسیە، بە بەشداری نوێنەرانی 28 وڵات لە شاری ئاڵماتی قەزاقستان بەڕێوەچوو.

سیامەند رەحمان ساڵی 1988ی زایینی (27 ساڵە) لە شاری شنۆ لەدایكبووە و لە ساڵی 2008 بووەتە ئەندامی هەڵبژاردەی بەرزكردنەوەی قورسایی ئێران و لە ساڵی 2012  دا لە ئۆڵۆمپیكی كەمئەندامانی لەندەن بە بەرزكردنەوەی 280 كیلۆگرەم لە كێشی 100+15 نازناوی بەهێزترین كەمئەندامی بەدەستهێنا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …