شه‌ممه‌ 5 تشرینی یه‌كه‌م 2024

كۆڵبەرێكی دیكەی كورد بە تەقەی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی گیانی لەدەستدا

پاش هێرشی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی لە سەر سنوورەكانی نێوان رۆژهەڵات و باشووری كوردستان بۆ سەر كاسبكارانی كورد، كۆڵبەرێكی دیكە گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی “زاگرۆس پۆست”، شەوی سێشەممە 6ی مانگی گەلاوێژ لە ناوچەی سنووری “حاجی ئومەران” كۆڵبەبەرێكی كورد بەناوی “مەناف رەزایی” تەمەن 24 ساڵ لەلایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و گیانی لەدەستداوە.

هەروەها لەم رۆژانەی دواییشدا، ژمارەیەك لە ئاژەڵی بارهەڵگری كاسبكارانی كورد لە ناوچە سنوورییەكانی شاری سەردەشت پاش هێرشی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی كوژران و بارەكانیشیان دەستی بەسەردا گیرا.

شایانی باسە، كەمتر رۆژێك هەیە هەواڵی كوژران و بریندار بوونی كۆڵبەران و كاسبكارانی كورد بە دەستی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، كە بە مەبەستی وەدەستهێنانی بژیوی ژیانی خۆیان و بنەماڵەكانیان روو دەكەنە ناوچە سنوورییەكان بڵاو نەبێتەوە و كەلوپەلەكانیشیان دەستی بەسەردا نەگیردرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …