دوو شه‌ممه‌ 7 تشرینی یه‌كه‌م 2024

ناتۆ، ئەمریكا و عەرەبستان پشتیوانیی هێرشی توركیە بۆ سەر”پەكەكە”دەكەن

لە حاڵێكدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەركۆماری‌ توركیە ڕایگەیاندوە كە ئیتر ئیمكانی درێژەدان بە ڕەوتی‌ ئاشتی‌ لەگەڵ پەكەكە نەماوە، سكرتێری‌ گشتیی ناتۆش پشتیوانیی بێ‌ئەملاو ئەولای ناتۆی لە ‌ توركیە لە بەرەنگاربوونەوەی داعش و پەكەكە ڕاگەیاندوە.

لە لایەكی‌ دیكە، عەرەبستانیش پشتیوانی‌ لە هەڵوێستی‌ توركیە بە دژی پەكەكە ‌ كردوەو هەروەها ئامریكا لەگەڵ ئانكارا بۆ پێكهێنانی‌ ناوچەی‌ كۆنتڕۆڵكراو لە باكووری‌ سووریە، هاوڕایە.

لە كۆبوونەوەی‌ نوێنەرانی‌ 28 وڵاتی‌ ئەندامی‌ ناتۆدا، “ینس ئێستۆلێتێنبێڕگ”، سكرتێری‌ گشتیی ناتۆ لەبارەی‌ یەكیەتیی ئەم ڕێكخراوەیە‌ متمانەی‌ بە هاوپەیمانی‌ توركی‌ خۆی‌ داو وتی:‌ ناتۆ پشتیوانی‌ لە عەمەلیاتی‌ دوو لایەنە دژی‌ داعش و پەكەكە دەكا.

ئانكارا لە ماوەی‌ چەند ڕۆژی‌ ڕابردوودا چەند جار لە خاكی‌ سووریە هێرشی بۆسەر داعش بردوەو ئیزنی‌ بە فڕۆكەكانی‌ ئامریكاش داوە تا لە پایەگای‌ نیزامیی ئینجێرلیك كەڵك وەربگرن.

بادانەوەی‌ هەڵوێستی‌ توركیە پاش تەقینەوە‌ خۆكوژییەكەی حەوتووی ڕابردووی داعش بۆ شاری‌ سنووریی سووروچ بو. لەو ڕووداوەدا 32 كەس گیانیان لەدەست داو بە دوای ئەوە پەكەكە دوو سەربازی توركیەی كوشت‌و دوای ئەوە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیە دەستیان بە بۆمبارانی بنكەو بارەگاكانی پەكەكە لە قەندیل كردەوە.
هەروەها شەوی رابردووش بۆ جارێكی دیكە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیە بۆ جارێكی دیكە بنكەكانی پەكەكە یان بۆردمان كردەوە

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …