هه‌ینی 4 تشرینی یه‌كه‌م 2024

“رێبازی كاك فواد قوتابخانەیە” / هیدایەت قادری

چەند رۆژی تر 9ی خەرمانانە، لەم رۆژەدا بزووتنەوەی چەپ و سۆسیالیستی لە ئێران و كوردستان یەكێك لە كارامەترین و لێهاتووترین رێبەرانی خۆی لە دەست دا و ئەم كارەساتە بۆ كوردستان ژان و خەسارەكەی هێندە كاریگەر و جەرگبڕتر بوو.
كاك فواد، ناوێك كە دواتر بوو بە وردی سەرزاران و بە سەدان و هەزاران كۆرپە لە خۆشەویستی ئەم مرۆڤە مەزنە ناوی “فواد”یان لێنرا.ماوەیەكی كورت، بەڵام پڕ بایەخ، كاریگەر، شوێندانەر، داهێنەر و پڕ دەسكەوت لە كارنامەی كاك فواد دابووە.زانكۆ ،زیندان،دامەزراندی كۆمەڵە ودەور ونەخشی سەرەكی كاك فوادو دواتر رێبەریی كردنی خەباتێكی سیاسی و كۆمەڵایەتی و جەماوەری و مەجال و دەرفەت یان نەدا ئەم بیرمەندە ساتیك وچان بدات و بەرهەمی فیكری و قوتابخانەی زۆڵاڵی بیر و ئەندێشەی زیاتر بنوسێ وببنە مانیفێست و رێنمای خەباتی جەماوەری. ببنە یاسای ژیانی ئینسانی، ببنە پێوانەی ئازادی، دێمۆكراسی، سكۆلاریزم، بەرابەی ژن و پیاو و یاسا و بیری گەیاندنی مرۆڤ بە لوتكە بن.
بە داخەوە كەمتر لە یەك ساڵ دوای ئازاد بوونی لە زیندان گیانی بەخت كرد.بەڵام لەم ماوە كورتدا كاك فواد بەهرە و توانا و شەمی رێبەریی خۆی وەك سیاسەتمدارێكی عەینی و واقیعی و جەماوەری نیشان داوە و ئێستاش بیر و ئامانج و رێبازی، چرای رێنوێنی خەباتی بەش مەینەتان و چەوساوەكانە.ئەمەش لە “دانش” و”بینش”ی كاك فواد و پراكیتیزە كردنی بیر و بۆچوونەكانی لە ناو جەماوەرەوە سەرچاوەی گرتووە.
خەڵكی و خاكی بووە، ڕایەڵ و پۆی كۆمەڵگای بە باشی ناسیوە، جەماوەر و كۆمەڵانی خەڵك لە روانگەی كاك فواد دا سەرچاوەی سەرەكی جوڵە و گۆران بوون و خۆی رێبەر و پێشەوای راستەقینەی خەڵكەكەی بووە.
لە قۆناغی زیندان رێخستنی مانگرتنی گەورە و بە سەركەوتن گەیاندنی بۆ داكۆكی لە ویست و داوای زیندانیان و رێبەری كردنی، سیمای رێبەرێكی بوێر و جێ متمانەی پێ بەخشیوە. دارێژەر و نوسەری ویست و داخوازییە هەنوكەیی و درێژماوەكانی زیندانیان بووە و ورد و خاڵ بە خال فۆرمۆلەی كردووە و كردویەتی بە ویست و داخوازی هەمووان.
دامەزراندنی كۆمەڵە و كردنی بە حیزبێكی جەماوەری و خۆشەویست لە باوەر بە سازماندان و رێكخستن و باوەر بە هێزی جەماوەریی كاك فوادەوە سەرچاوەی گرتووە.پێكهێنانی یەكێتی جوتیاران و رۆڵی لە دیفاع لە هەژاران و زەحمەتكێشان لە بەرانبەر زۆر داری ئاغا و دەرەبەگەكان،رێ خستن و رێبەریی كردنی كۆچی مێژوویی مەریوان وەك یەكەم نموونەی خەباتی شارستانی و مەدەنی و لە هەمانكاتدا بۆ لێك هەڵپێكانی خەباتی شار و شاخ، دەوری گرنگ لە هەیئەتی نوێنەرایەتی خەڵكی كورد بۆ دانوستان لەگەل رژێم، سازماندانی بزووتنەوەی خۆراگری خەڵكی كوردستان لە بەرامبەر هێرشی كۆماری ئیسلامی وبە فیتوای خۆمەینی چەند نموونە لە كاری گەورە و داهێنەر و شاكاری ئەم مرۆڤە خاوەن بیرە بوون.ئەمانە كاك فوادیان كردووە بە قوتابخانەیەكی فكری و رێبەریی كە ئێستاش دەبێ ئەم قوتابخانەیە كانگا و سەرچاوەی فێر بوونمان بێت.
هەر كام لەم كارانەی سەرەوە و بۆ وێنە كۆچی مێژوویی مەریوان و راكێشانی پشتیوانی لە شارەكانی تر بۆ ئەم رووداوە جێگای لێكۆلینەوە و توێژینەوەی ئاكادێمیك و پسپۆرانەیە.
“خلق كرد در بوتە ێ‌مایش”نیشانەی رەچاو كردنی سیاسەتی”رئال پلیتیك”لە لایەن كاك فوادەوە بووە. كۆمۆنیستێك كە لێكدانەوەی تایبەتی لە هەومەرجی تایبەت بووە.” اكثریت روشنفكران و اندیشمندان، بدین خاطر بە موفقیت دست نیافتەاند كه ضرورت های عصر خود را نشناخته و زمان و مكان را برای ارائە یا طرح تئوری خویش، بە خوبی انتخاب نكردە اند “(كاك فواد).

بۆشایی نەبوونی كاك فواد لە ناو بزووتنەوەی چەپ و عەداڵەتخواز لە كوردستان بە گشتی و لە ناو كۆمەڵە بە تایبەتی حاشا هەڵنەگرە و نكۆڵی لێناكرێت. بێ گومان ئەگەر كاك فواد زیندوو دەبوو بزووتنەوەی خەڵكی كورد و تایبەتەن كۆمەڵە ئاراستە و چارەنووسێكی تری دەبوو.
لە ساڵرۆژی گیان لەدەستدانی دا رێز لە یادی ئازیزی دەگەرین و دەلێین “شۆرش بێ فوئاد سەر دەكەوێ بەڵام بە بێ ئامانج و ورەی ئەو سەرناكەوێ”.
ناو و یاد و رێبازی هەر دەم زیندووە

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …