شه‌ممه‌ 5 تشرینی یه‌كه‌م 2024

حیزبی دیموكرات سەبارەت بە دەنگۆی پەیوەست بوونی 2 چەكداری بیانی بە ریزەكانیان روونکردنەوەی بڵاو كردەوە

كۆمیسیونی سیاسی ـ نیزامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وێڕای رەتكردنەوەی پەیوەست بوونی دووچەكداری بیانی بە ریزی پێشمەرگەكان، روونكردنەوەیەكیش بۆ ڕای گشتی بڵاو دەكاتەوە.

دەقی روونكردنەوەكە بەم چەشنەیە:

هێندێك لە راگەیەنەكان هەواڵێكیان بڵاو كردووەتەوە كە گوایە دوو چەكداری بیانی (ئەمریكایی و بریتانیایی) پەیوەست بە ریزەكانی پێشمەرگەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بوون كە یەكێك لەم كەسانە بە پێی خەبەرەكان پێشتر بە هۆی هەوڵدان بۆ بەڕێوەبردنی قەتڵ، چوار ساڵ زیندانی كراوە.

كۆمیسیونی سیاسی ـ نیزامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بەم شێوەیە رادەگەیەنێ كە هیچ چەكدارێكی بیانی لەنێو ریزەكانی پێشمەرگەی ئێمەدا نین.

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
كۆمیسیونی سیاسی ـ نیزامی
٥/٥/١٣٩٤ی هەتاوی
٢٧/٠٧/٢٠١٥ی زایینی

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …