پێنج شه‌ممه‌ 10 تشرینی یه‌كه‌م 2024

پارتی وەڵامی ئیدعاكانی حەسەن رۆحانی دایەوە

پارتی دیموكراتی كوردستان وەڵامی سەرۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، كە پێشمەرگە جیهانی پاراستووە.

رۆژی یەكشەممە 4ی مانگی گەلاوێژ “حەسەن رۆحانی” سەرۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سنەی رایگەیاند، كە ئەگەر ئێران نەبووایە، ئەوا چەكدارانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، شارەكانی هەرێمی كوردستان و بەغدایان داگیردەكرد.

ماڵپەڕی فەرمیی پارتی لە سەروتاری ئەمڕۆ سێشەممەیدا، رایگەیاندووە، كە پێویستە حەسەن رۆحانی چەند راستییەك بزانێت و ”خەڵكی شاری خۆشەویستی سنەش لێی ئاگاداربن“.

دەقی خاڵەكانی وەڵامدانەوەی پارتی بۆ رۆحانی:

1. داعش ڕێكخراوێكی تیرۆریستیی جیهانییە و ئەندامانی ئەم ڕێكخراوە دڕندەیە لە هەموو وڵات و كیشوەرەكان پێكدەهێندرێن. داعش هەڕەشەیە بۆ سەر مرۆڤایەتی و هەموو جیهان، بۆیەشە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەركی هەموو لایەكە.

2. هەرێمی كوردستانی عێراق سوپاسی ئەو وڵات و لایەنانەی كردووە كە لە شەڕی تیرۆردا یارمەتیی كوردستانیان داوە بە كۆماری ئیسلامیی ئێرانیشەوە. لە ڕاستیدا یارمەتیدانی كوردستان لە شەڕی تیرۆردا یارمەتیدانی خۆیان و پاراستنی خۆیشیان بووە لە هەڕەشەی تیرۆریستان. هەرێمی كوردستان سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەكات كە بەشدارن لە شەڕی دژی تیرۆریستان و، ئامادەی هەماهەنگیكردنیش بووە لەگەڵ هەر وڵات و لایەنێك كە بیەوێت شەڕی تیرۆریستانی داعش بكات.

3. كوردستان لەو شەڕەدا باجی گەورەی مرۆیی و ماددیی داوە. پێشمەرگە بە خوێنی خۆی بەرگری لە خاكی كوردستان كرد و تیرۆریستانی تێكشكاند. هەزار و دووسەد شەهیدی قارەمان و حەوتهەزار بریندار، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە ئەوە گەلی كوردستانە نەیهێشتووە دەستی گڵاوی تیرۆریستان بگاتە شارەكانی كوردستان. ئەوە پێشمەرگە بوو بە خوێن و ئازایەتیی خۆی ئوستوورەی داعشی شكاند و نەك تەنیا كوردستانی پاراست، بەڵكو بووە قەڵغانێك بۆ هەموو مرۆڤایەتی. ئەوە پێشمەرگە بوو بووە بەربەستێك كە جیهان و دراوسێكان لە هەڕەشەی ڕاستەوخۆی تیرۆر بپارێزرێن.

4. هەرێمی كوردستان پێزانینی بۆ یارمەتی و كۆمەكی هەموو لایەك هەبووە و یارمەتییەكانی كۆماری ئیسلامییش لە كاتی خۆی و كاریگەر بوونە، بەڵام ئەوەی لە مەیدان شەڕی كردووە و خوێنی داوە، هێزی پێشمەرگەی كوردستان بووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …