هه‌ینی 4 تشرینی یه‌كه‌م 2024

تیمێكی شاخەوانی بەسەر كێوی “شمشێر زەڕین”ی سەقز سەركەوتن + وێنە

تیمێكی شاخەوانی بە ناوی “داڵان پەڕ” بەسە كێوی “شمشێر زەڕین”ی شاری سەقز سەركەوتن.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، تیمی شاخەوانیی “داڵان پەڕ” لە درێژەی زنجیرە چالاكیەكانی خۆیان بە سەر كێوی “شمشێر زەڕین”ی شاری سەقز سەركەوتن.

تیمەكە كە پێكهاتبوون لە 25 كەس رۆژی هەینی 2ی مانگی گەلاوێژ بەرەو لووتكەی كێوە وەڕێكەوتن و پاش چەند كاتژمێرێك توانیان بگەنە لووتكە.

تیمی شاخەوانیی “داڵان پەڕی سەقز” لە ریزی چالاكترین گرووپە شاخەوانیەكانی كوردستاندان و  15 ساڵە چالاكی دەكەن و جگە لەم چالاكیەش چەندین چالاكیی دیكەیان ئەنجام داوە و تا ئێستا بە سەر چەندین شاخ و كێوی كوردستان لەوانە “قەندیل، چلچەمە، شاهۆ، بڵقەیس و …” توانیویانە سەركەون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …