یه‌ك شه‌ممه‌ 13 تشرینی یه‌كه‌م 2024

پەكەكە لێدوانێكی توند لەسەر هێرشەكانی توركیا بڵاودەکاتەوە

هاوسه‌رۆکایه‌تی کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که‌) به‌ لێدوانێک هێرشی فرۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆ سەر بارەگاكانی پەكەكە مەحكوم دەكات.

 

که‌جه‌که‌ لەلێدوانەكەیدا دەلێت:” ئیدی ته‌نها یه‌ک ڕێگه‌مان له‌به‌رده‌مدا ماوه‌، ده‌بێت هێزه‌ دیموکراته‌کان ببنه‌ یه‌ک، به‌یه‌کگرتنیان دژی ئه‌ردۆغانی فاشیت و چه‌ته‌کان تێکۆشانی ئازادی و دیموکراتی بڵند بکه‌ن، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ئێمه‌ هه‌موو گه‌له‌که‌مان و هێزه‌ دیموکراتیخوازه‌کان بانگ ده‌که‌ین که‌ به‌په‌له‌ و بێ دواکه‌وتن تێکۆشانیان بڵند بکه‌ن”.

 

که‌جه‌که‌ ده‌ڵێت:” چۆن له‌ جه‌نگی جیهانی دووهه‌مدا هێزه‌ دیموکراته‌کان به‌دروشمی ناتوانن سه‌ربکه‌ون له‌ دژی فاشیزم ڕاپه‌ڕین و بوونه‌ یه‌ک، ده‌بێت ئه‌مڕۆ هێزه‌ دیموکراتیه‌کانیش به‌دروشمی دیموکراتیک بوون و ئاشتی بناغه‌یی، تێکۆشانیان به‌هێزتر بکه‌ن، له‌جێی ئاشتیه‌کی سواو و دووری ئامانجه‌ سیاسیه‌کان، له‌سه‌ر بنه‌ماگرتنی دروشمی دیموکراتیک بوون و چاره‌سه‌ری پرسی کورد “.

 

بەوپێیە گرنگە دیموکراتیزەبونی تورکیا و چارەسەری هەموو پرسەکان ئامانجی سەرەکی بێت ، تێکۆشانی هاوبەشی هەموو هێزە دیموکراتیەکان لەگەل بزوتنەوەی ئازادی گەلی کورد یەکە و دەبێته‌ زامن و کلیلی سەرکەوتن لە دژی تەیب ئەردۆگان و تاقمه‌که‌ی. بۆ ئەوەی جارێکی تری دۆخی ئەو قەشەیەی لە شەڕی جیهانی دووەمین دا وتبووی ” کاتێ سەرە هاتە سەر من کەسێک نەبوو بمپاریزێ” ڕوونەداتەوە ، دەبێ ئەوەی دەکرێ ئەوە بێ، بانگ لە گەلەکەمان و هیزە دیموکراتیەکان دەکەین، کە بێ درەنگ کەوتن یەکسەر تێکۆشانیان باڵا بکەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …