هه‌ینی 29 تشرینی دووه‌م 2024

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەسەر هێرشەكانی توركیا هاتەدەنگ

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا سەبارەت بە هێرشی فرۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆ سەر قەندیل دەنوسێت بارزانی لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا داوای لە داودئۆغڵو كردوە كێشەكان نەگەیەنرێتە ئاستی گرژیی زیاتر.

دەقی بەیاننامەكە:
بارزانی: ساڵانێک گفتوگۆ باشترە لە کاژێرێک شەڕکردن
شەوی ڕابردوو سوپای تورکیا بارەگاکانی PKKـی لەچەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بۆمباران کرد، دوای ئەو بۆردومانکردنە، سەعات ٩:٣٠ خولەکی پێشنیوەڕی ئەمڕۆشەممە ٢٥ـی٧ـی٢٠١٥، بەڕێز ئەحمەد داوودئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی تورکیا، لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە کرد و بەدرێژی باسی ڕەوشەکەی کرد و هۆی گەییشتنی دۆخەکەی بۆ ئاستی ئەو پەرەسەندنەی ئێستا ڕوون کردەوە.

لە بەرانبەردا سەرۆک بارزانی دڵگرانیی خۆی نیشان دا کە ڕەوشەکە گەیشتۆتە ئەم ئاستە مەترسیدارە و جەختیشی کردەوە کە زۆر داوامان کرد کێشەکان نەگەیەندرێنە ئاستی گرژیی زیاتر، چونکە ئاشتی تاکە ڕێگەی چارەسەری کێشەکانە و ساڵانێک گفتوگۆ باشترە لە یەک سەعات شەڕکردن، بۆیە هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێک دەدات ڕەوشەکە لەوە زیاتر تەشەنە نەکات و گەڕانەوە بۆ پرۆسەی ئاشتی باشترین ڕێگەیە بۆ چارەسەر.

سەرۆک بارزانی هەروەها تەئکید دەکاتەوە کە پێشتر هەموو هەوڵێکی خۆی بۆ سەرگرتنی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ هەموو لایەنەکان خستۆتەگەڕ و ئێستاش هەرچی لە توانایدا بێت بۆ نەهێشتنی ئەم گرژییە دەیخاتەگەڕ وئومێدەوارە هەموو لایەک بگەڕێنەوە بۆ بنەماکانی پڕۆسەی ئاشتی.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

٢٥ـی٧ـی٢٠١٥

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …